نیوه‌ڕۆی رۆژی 10/10/2018 ته‌رمی 3 ئافره‌ت دۆزرانه‌وه له سه‌ر سنوری یۆنان و توركیا.
ته‌رمی ئافره‌تێك و 2 كچی دیكه له سه‌ر ئاوی سه‌ر سنوری وشكانی توركیا و یۆنان له لایه‌ن پۆلیسی شاری ئۆرێستیادا (Orestiada) دۆزرانه‌وه.
دوای پشكنینی پزیشكی، ئاشكرا كرا كه هه‌ر 3 ئافره‌ته‌كان به چه‌قۆ كوژراون.
له سه‌ره‌تاوه‌وه، پۆلیس وای ده‌زانی كه ئه‌م 3 ئافره‌ته له كاتی هه‌وڵدانیان بۆ پهڕاندنیان بۆ ناو خاكی یۆنان خنكاون، به‌ڵام ده‌ركه‌وت كه هه‌ر 3 ئافره‌ته‌كه چه‌قۆ دراوه له ملیان و هه‌ر سێكیان به هه‌مان شێوه كوژراون.
دوای په‌یوه‌ندی كردنی به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News به پۆلیسی ئۆرێستیادا، ئاشكرا كرا، كه ئافره‌تێكیان دایكی 2 كچه‌كه‌ی دیكه‌یه و هیچ ناسنامه‌یه‌كیان پێنه‌بووه به‌ڵام به گوێره‌ی پشكنینی پزیشكی ، ته‌مه‌نی كچه‌كان له 15 بۆ 25 ده‌بێت.
به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی ئۆرێستیادا به Pishti-News ڕاگه‌یاند: هێشتا تاكید نین 100% له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه 2 منداڵه‌كه هی ئه‌و ئافره‌ته بن، بۆیه پشكنینی DNA ده‌كرێت و پاشان بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وت: ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌و 3 ئافره‌ته كوژراوانه كۆچبه‌ر بن، چونكه ته‌رمه‌كانیان له سه‌ر ڕووباری نێوان توركیا و یۆنان دۆزرانه‌وه.
Pishti-News