په‌نابه‌ران

سەربازێکی تورکیا لە دەریای ئیجەی یۆنان بە تۆمەتی قاچاخچێتی دەستگیر کرا

لە دەریای ئیجە کەسێک بە تۆمەتی قاچاخچێتی دەستگیر کرا و دواتر دەرکەوت کە سەربازی وڵاتی تورکیایە

 

هاوڵاتیەکی تورکی تەمەن 21 ساڵ بە تۆمەتی قاچاخچێتی لە لایەن هێزی دەریاوانی یۆنانەوە ڕۆژی 13/11 دەستگیر کرا و دوای ئەوەی لێکۆلینەوەی لە گەڵ کرا، دانی بەوە نا کە کاری قاچاخچێتی دەکرد لە کەنار ئاوەکانی تورکیاوە بەرەو دورگەی رۆدۆسی یۆنان.

چۆن ڕووداوەکە ڕوویدا

ڕۆژی 13/11/2022 هێزی دەریاوانی یۆنان ئاگادار کرایەوە سەبارەت بە یەختێک لە ئاوی یۆناندا و داوای هاوکاری کربوو. بەپەلە یەختێکی هێزی دەریاوانی یۆنان گەیشتە شوێنی ڕووداوەکە و یەختێکی بچوکی دۆزی کە لە ماتۆڕی یەختە بچوکەکە کە ڕەنگی پرتەقاڵی بوو، بێ هیچ ناسنامەیەک لە کار کەوتوبوبوو و تەنها کاپتنی یەختەکەی تێدا بوو کە هاونیشتیمانی تورکیا بوو. دەستبەجێ ڕزگار کرا و ڕەوانەی بنکەی پۆلیس کرا بۆ ئەوەی لێکۆلینەوەی ە گەڵ بکەن.

دوای لێۆکۆلینەوەکان هاڵاتیە تورکەکە دانی بەوەنا کە ئەو پێشوتر ژمارەیەک کۆچبەری پێبوو لە کەنار ئاوەکانی تورکیاوە ڕەوانەی دورگەی ڕۆدۆسی کردبوون. لە کاتی گەڕانەوەیدا بۆ تورکیا، لە ئاوی یۆنان، ماتۆڕی یەختەکەی لە کارکەوت و بە ناچاری نەیزانی چی بکات، پەیوەندی بە ژمارە 112 هێزی دەریاوانی یۆنان کرد بۆ ئەوەی فریای بکەون و ڕزگاری بکەن.

دواتر هاونیشتیمانیە تورکەکە ئاشکرای کرد کە خەڵی ئیستانبوڵی تورکیایە و سەربازە لە ڕیزەکانی سوپای تورکیا لە ناو هێزی جەندەرمە. ئەم کارەی بۆ ئەوە کردوو، چونکە قەرزارە و پێویستی بە بڕە پارەکەبوو

بە پۆلیسی دەریاوانی یۆنانی ئەوەشی گوت: من سەر بە سەربازگەیەکی تورکیام، مانگانەکەم 8.000 لیرەی تورکیە و بەشم ناکات و برە پارەیەکی زۆر قەرزارم، بۆیە ئەم کارەم کرد، چونکە پێویستم بە برە پارەکە بوو.

چۆن دەستی بە کاری قاچاخچێتی کرد

سەربازە تورکەکە لە کاتی لێکۆلینەوەکاندا بە پۆلیسی دەریاوانی یۆنان گوت، پێش دوو هەفتە لە کافتریایەکی ناوچەی داچا (Datça) گوێی لە کەسێک بوو کە بە تەلیفۆ قسەی دەکرد و بە دوای کاپتن دەگەڕا. ئەوکات تورکەکە لێی نزیک دەبێتەوە و پێی دەڵێت، من ئامادەم کاری کاپتنیت بۆ بکەم. کەسەکە پێی گوتوبوو، بە دوو جار دەتوانیت برە پارەیەکی زۆر قازاج بکەیت ئەگەر ژمارەیەک کۆچبەر بگەیەنیتە دورگەی ڕۆدۆسی یۆنان.

بە چەند ڕۆژێک فێری کاپتنی کرا و مۆڵەتی کاپتنی بەدەستهێنا. لە شەوی 12/11/2022دا یەختێکی بچوکیان بۆ ئامادە کرد لە ناوچەی داچا (Datça)ی تورکیا و کەسێک بە مینی پاسێک 10 کۆچبەری بۆ هێنام (2 ئافرەت و 4 پیاو و 4 منداڵ) بۆ ئەوەی بیانگەینمە دورگەی ڕۆدۆس (Rodos)

کاتێک گەیشتینە دورگەی ڕۆدۆس, ئەوانم بەجێهێشت لە ناوچەیەکی شاخاوی دورگەکەکە و گەڕامەوە بەرەو تورکیا. بەڵام لە ناکاو ماتۆڕی یەختەکەم لەکار کەوت و لە ناوڕاستی دەریادا ڕاوەستا. پەیوەندیم کرد بە هێزی دەریاوانی یۆنان بۆ ئەوەی ڕزگارم بکەن. بڕیار وابوو لە کاتی گەڕانەوام بۆ تورکیا، بڕی 5.000 یۆرۆم وەردەگرت.

 

هەڵۆ خەلیل

پەیامنێری پشتی_نیوز

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button