ئایه خۆ پشاندان لەقازانجی کێدایە…؟
لە ئێستادا بارودۆخی یەکێتی لە ژێر فشاروو مەترسی لەناوچوندایە، کادروو بەرپرس و سەرکردایەتی ئەم حیزبه، بەردەوام سوکایەتی بەیەک دەکەن و یەکدی تۆمەتبار دەکەن، پەرتەوازایی باڵەکانیانی لەفڕین کردووە لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا، بڕیاری بەستنی کۆنگرە بەستنیان داوە، بۆیە بەشێکیان نایانەوێت ئامادەی بەستنی کۆنگرە ببن،
چونکە پێیان وایە کودەتا بەسەریاندا دەکرێت، هیچ متمانەیەک لە نێوان کادرە باڵاو کادرە ئاساییەکانی ئەم حیزبە بەیەکتری نەماوە، بۆیە درووستکردنی پشێوی و سوتاندنی کۆمەڵێک شوێن کە داپۆشینی دزی و گەندەڵیەکانیانە، بە تایبەت دایرەی تاپۆ. لەگەڵ سوتانی چەندین بارەگەی حیزبی و حکومی تر،
بۆ درووستکردنی شەڕێی تری ناوخۆیە، پلانی ئەم جارەی خۆ پشاندەرانی بە لاڕێبەڕکردارانی حیزبیە، بۆ پۆشتەکردنی شکستیان لە ناوچەکەدا، گۆڕان و کۆمەڵ زەرەرمەندن یەکەمن، بۆیە پلانەکەی یەکێتیان کەشف کرد، زۆر عاقڵانە،پەیوەندیەکانیان و ڕێکەوتنامەکانیان لەگەڵ یەکێتی سڕکرد، کۆمەڵیش لە حکومەت کشایەوە، چونکە چارەنووسی هەردوو لایان لە خەتاریاتەیە،
پەرلەمانتارەکانیان لە بەغداد ، داوایان لە عەبادی کرد کە هێز بنێرێت بۆ ناوچەوی ئاژەکە، چونکە پلانی لەناو بردنیان لایەو دەترسن لە دەسکەوتە حیزبیەکەیان و گیان و ژیانی بەرپرسەکانیان، چونکە ترسی تیرۆرکردنیان هەیە.
پهیامنێر: A.M.A