بۆچی هات و بۆچی ڕۆیشت…؟
خۆشەویستی کومەڵ و کۆنە یەکگرتووەکان،دەستی لەكار کێشانەوەی دکتۆر یوسف محه‌مد نیگەرانی کردوون، لەدوای گەڕانەوەی لە مانگی 9ی 2017 هیچ کارێک و پڕۆژەیەکیان ئەنجام نەداوە هەتا ،دەستی لێ کێشابێتەوە.
کاتێک عەلی باپیر و عومەری سەید علی، کۆبوونەووەیەکیان ئەنجامدا داوای وازهێنانیان لە یوسف محه‌مد کرد، هەرچەندە ئه‌و حەزی نەکردووە واز بهێنێت، چونکە مووچەی پەرلەمانی چەند هێندەی موچەی حیزبایەتیەکەیەتی، بۆیه له راستیدا ئه‌یه‌ویست له پۆسته‌كه‌ی به‌رده‌وامبێت.
دووای فشارێكی گه‌وره، دکتۆر یوسف، لەبەردەم ڕاگەیاندن دەست پاکی خۆی خستە بەردەم ڕاگەیاندن و تەحەدای نەبوونی مووڵک و ماڵی کرد و نەبوونی سەرووەت و سامانی كرد، بەس ئەوەی نەخسته ڕوو ، مووچەکەی پەرلەمانی چی بەسەر دێت؟ دەبێتە خانەنیشینی ،یان پەیوەندی بەمووچەکەشیەوە نامێنئ؟
دووای ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی یوسف محمد، ژماره‌یه‌ك سیاسه‌تمه‌دارانی كوردستان كه نه‌یانویست ناویان ئاشكرا بكرێت، ده‌ڵێن، دكتۆر یوسف به‌رده‌وام ده‌بێت له وه‌رگرتنی موچه‌ی خانه‌نیشینی وه‌ك سه‌رۆك په‌رله‌مان و له موچهكهیشی ده‌ست به‌رداری نه‌بووه تا ئێستا.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان گوت كه دكتۆر یوسف، كاتێك باسی گه‌نده‌ڵی ده‌كات، پێویسته خۆشی ده‌ست پاك بكاته‌وه…