شۆفێرێكی یۆنانی به‌هۆی كاری قاچاخچێتیه‌وه به 202 ساڵ زیندانی سزا درا
شۆفێرێكی یۆنانی له دادگای شاری ساڵۆنیك له باكوری یۆنان به‌هۆی ئه‌وه‌ی 25/10/2018 به بارهه‌ڵگرێكه‌وه هه‌وڵىدا كۆچبه‌ری نایاسایی داخلی ناو خاكی یۆنان بكات، به 202 ساڵ زیندانی سزا درا.
به پێی میدیاكانی یۆنان، شۆفێره یۆنانیه‌كه كه ته‌مه‌نی 36 ساڵه، ساڵی 2018 له سه‌ر سنووری یۆنان و توركیا به بارهه‌ڵگرێكه‌وه ویستی 99 كۆچبه‌ری پاكستانی به نایاسایی داخلی ناو خاكی یۆنان بكات به‌ڵام له لایه‌ن سه‌ربازان و پۆلیسی سه‌ر سنووری یۆنان ده‌ستگیر كرا.
پاكستانیه‌كان به پۆلیسیان گوتوبوو كه هه‌ر نه‌فه‌ری بڕی 1.700 یۆرۆیانداوه به شۆفێره یۆنانیه‌كه تاكو بیانگه‌یه‌نێته ناو شاری ساڵۆنیك.
به پێی یاسای یۆنان، له كۆی سزای 202 ساڵه‌كه‌دا ته‌نها 20 ساڵ تاوانباره‌كه له زیندان ده‌بێت و دواتر ده‌بێث ئازاد بكرێت.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News