له مۆزه‌خانه‌ی لوبر له پاریس گه‌شتیاران توشی شۆك بوون كاتێك ئافره‌تێك چووه به‌رده‌م وێنه‌ی مۆنا لیزای لیۆناردۆ ده‌ڤینچی و خۆی روت كرده‌وه.
دێبۆرا دێ رۆبێرتیس ته‌مه‌ن 33 ساڵه و مۆزه‌خانه‌ی لوڤر كه یه‌كێكه له هه‌ره به‌ناوبانگترین مۆزه‌خانه‌ی پاریس له فه‌ره‌نسا، به بێ دوو دڵی جله‌كانی خۆی داكه‌ند و له به‌رده‌م هه‌موو گه‌شتیاره‌كانی مۆزه‌خانه‌كه خۆی روت كرده‌وه و هاواری كر: ”مۆنا لیزا ئه‌مه كۆپیرایتی خۆمه”
ئه‌مه یه‌كه جاری نیه به‌ڵكو له مانگی 4ی پێشودا له هه‌مان مۆزه‌خانه هه‌مان كاری دووباره كردبۆوه و له مۆزه‌خانه‌یه‌كی دیكه‌ی پاریسیش.
دێبۆرا دێ رۆبێرتیس خه‌لكی فه‌ره‌نسایه و هونه‌رمه‌ندی وێنه‌ككاتێك ده‌ستگیر كرا، به راگه‌یاندنه‌كانی پاریسی گوت: ”من بۆیه ئه‌م كاره‌م ئه‌نجامدا، مه‌به‌ستم ناره‌زایه‌تی خۆم به‌رامبه‌ر ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی ئافره‌ت ده‌ر ببرم”
https://www.youtube.com/watch?time_continue=3&v=BWzUkP9u6jU
دێبۆرا دێ رۆبێرتیس له كاری هونه‌ری خۆیدا





