هێرش كرایه سه‌ر گه‌نجێكی مسوڵمان له فه‌ڕه‌نسا، له به‌ر ئه‌وه‌ی ئاهانه‌گی كرستمسی گێڕا
گه‌نجێكی مسوڵمان كه ته‌مه‌نی 20 ساڵه له فه‌ڕه‌نسا، له لایه‌ن چه‌ند هاوڕێیه‌كی خۆیه‌وه، هه‌ڕه‌شه و هێرشی كرایه سه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی خۆی بڵاو كرده‌وه له گه‌ڵ چه‌ند مه‌سیحێكدا و ئاهانگی كرستمسیان ده‌گێڕا.
هاوڕێیه‌كی خۆی كه ئه‌ویش ئه‌فریقیه، نامه‌یه‌ك بۆ گه‌نجه مسوڵمانه‌كه ده‌نێرێت و پێی ده‌ڵێت: ” پیسی كوڕى سپی پێست و كوڕی پۆلیس، كوڕی مار… من پێت نیشان ده‌ده‌م عه‌ره‌بی ڕاسته‌قینه كێیه”
دوای ئه‌وه‌ی گه‌نجه مسوڵمانه‌كه نامه‌كه ده‌خوێنێته‌وه، بڕیار ده‌دات، هاوڕێكه‌ی ببینێت، بزانێت كێشه‌ی چیه كه نامه‌یه‌كی هێنده ڕه‌گه‌زپه‌رستی بۆ ناردووه. كاتێك له نزیكه‌وه ده‌یبینێت، هاوڕێكه‌ی له گه‌ڵ 5 كه‌سی دیكه چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن و له‌وێ به تووندی په‌لاماری ده‌ده‌ن و پێی ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر لای پۆلیس باسی بكه‌ی ده‌تكوژین.
دایكی گه‌نجه مسوڵمانه‌كه كه به‌رپرسێكی باڵایه له پۆلیسی فه‌ڕه‌نسا به میدیاكانی ڕاگه‌یاند:
ناكرێت ئه‌م جۆره هێرشانه بێ وه‌ڵام بمێننه‌وه. ئه‌مه كارێكی ڕه‌گه‌زپه‌رستیه. هیچ ماقول نیه له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌و جۆره كارانه ئه‌نجام بدات. هه‌موو كه‌سێك ئازاده چۆن ئاهه‌نگ ده‌گێڕێت و چۆن هه‌ستی خۆی ده‌رده‌بڕێت.
گه‌نجه مسوڵمانه‌كه، له وڵاتی فه‌ڕه‌نسا له دایكبووه و باوكی پۆلیسه و دایكیشی به‌رپرسێكی باڵای پۆلیسه له به‌شی دادگادا.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News