ئاگادارى بۆ گشت ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ى كه له وڵاتى فه‌ڕه‌نسا داواى مانه‌وه‌يان كردووه له ئێسرادا له‌و ولاته دةژين
له‌مه‌و دوا هةموو په‌نابه‌رێك كاتێك له وڵاتى فه‌ره‌نسا داواى مافى په‌نابه‌رى ده‌كات، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه‌وه، كارت بانكيكى پێده‌درێت بۆ خه‌رجی شه‌خسی خۆی و هه‌موو سه‌ره مانگێك ده‌توانێت موچه‌كه‌ی خۆی به‌و كارتی بانكه وه‌ر بگرێت. بڕى موچه‌كه‌ش ديارى كراوه بؤ هه‌ر په‌نابه‌رێك.
بۆ نمونه هه‌ر په‌نابه‌رێك سه‌رووى 18 ساڵ، مانگانه بڕى 210 یۆرۆ وه‌رده‌گرێت و خوار 18 ساڵيش بڕى 65 یۆرۆ وه‌رده‌گرێت. ئه‌م ياسايه له ته‌واوى فه‌ڕه‌نساوه بؤ هه‌موو په‌نابه‌رێك به‌بێ جياوازى به‌م شێوه‌یه.
ئه‌م بڕه پاره‌یه هه‌موو جارێك له به‌روارى 5 مانگان دێته سه‌ر كارتی بانكه‌كه و په‌نابه‌ران بانكه‌كه‌ت له رێگاى كورته نامةى مۆبايله‌كه‌ته‌وه ئاگادار دةكرێته‌وه كه‌وا ئه‌توانى موچه‌كه‌ت وه‌ربگرێت. تا ئێستا ئه‌و جۆره سیسته‌مه هه‌بووه له فه‌ڕه‌نسا، كه پانه‌بران ده‌یانتوانی هه‌موو سه‌ره مانگێك بڕی موچه‌كه‌ی خۆیان له بانكه‌كان ڕابكێشن و بۆ پێداویستی ڕۆژانه‌ی خۆیان به‌كاری بێنن. به‌ڵام له دوای چه‌ند ناڕازاتیه‌كی ئۆپوزسیۆنی حكومه‌تی فه‌ڕه‌نسا، كه به به‌ڵگه سه‌لماندیان، ژماره‌یه‌كی زۆری په‌نابه‌ر، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه وه‌ر ده‌گرێت ، له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی فه‌ڕه‌نسا به‌كاری دێنن، هه‌ندێكیان بڕه موچه‌كانیان ڕه‌وانه‌ی براده‌ر و كه‌سوكاریان ده‌كه‌ن له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، بۆیا داوایان كرد چی دیكه، په‌نابه‌ران موچه وه‌ر نه‌گرن، به‌ڵكو به شێوه‌یه‌كی جیاواز په‌نابه‌ران سوود وه‌ر بگرن له‌و بڕه پارانه‌یان كه بۆیان ته‌رخان كراوه، حكومه‌تی فه‌ڕه‌نسا یاسایه‌كی نوێی له په‌رله‌مان په‌سه‌ند كرد.
هه‌ر له‌و بواره‌یه‌وه، حكومه‌تی فه‌ڕه‌نسا، له مانگی ڕابردوو پرۆژه‌یاسایه‌كی نوێ له په‌رله‌مان خسته ڕوو، بؤ ئه‌وه‌ى رێگرى بكه‌ن له‌و بره پاره‌یه نه‌چێته ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا، هه‌ستان به گؤرينى ئةو یاسایه.
په‌رله‌مانی فه‌ڕه‌نسا بڕیاریدا، له‌مه‌و دوا، به هه‌مان شێوه موچه‌ی په‌نابه‌ران ڕه‌وانه‌ی حیساب بانكه‌كانیان بكرێت، به‌ڵام نه‌توانن بڕه پاره‌كه ڕابكێشن، به‌ڵكو ته‌نیا بۆ كڕینی خۆراك و خواردن له ماركێته‌كان. واته په‌نابه‌ران ته‌نیا له ڕێگه‌ی ئه‌له‌كترۆنی بتوانن سوودمه‌ند بن له‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه وه‌ری ده‌گرن. هه‌روه‌ها، په‌نابه‌ران ده‌توانن له مانگێكدا ته‌نیا 25 جار كارتی بانكه‌كانیان به‌كار بێنن.
بڕیار وایه ئه‌م یاسا نوێیه له 05/09/2019 جێ به جێ بكرێت له ته‌واوی فه‌ڕه‌نسا.
ده‌ریا جه‌مال
په‌یامنێری Pishti-News له فه‌ڕه‌نسا