”له پێش چاوه‌كانی منداڵه‌كانم ده‌سدرێژی سێكسی به‌رامبه‌رم ئه‌نجام ده‌دا”
دوای یه‌ك ساڵ، دادگای یۆنان به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌نابه‌رێكی ئێرانی ده‌سدرێژی سێكسی به‌رامبه‌ر ئافره‌تێكی كوردی ته‌مه‌ن 34 ساڵ و خاوه‌ن 2 منداڵه‌وه ئه‌نجام ده‌دا، به 40 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاند
به پێی ئافره‌ته كورده ته‌مه‌ن 34 ساڵیه‌كه، له ساڵی 2018 خۆی و منداڵه‌كانی له گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستانه‌وه بڕیاریاندا به‌ڕێ بكه‌ون به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا له ڕێگه‌ی توركیاوه.
كاتێك ده‌گه‌نه ئیستانبوڵی توركیا، له گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی كه‌سێكی ئێرانی (ڕه‌نگه كوردی ڕۆژهه‌ڵات) ده‌ناسن له كافتریایه‌ك كه خۆی ده‌ناسێنێت وه‌ك قاچاخچی و به‌ڵێنیان پێ ده‌دات ڕه‌وانه‌ی یۆنانیان بكات. قاچاخچیه‌كه پێیان ده‌ڵێت، سه‌ره‌تا هاوسه‌ری ئافره‌ته‌كه ده‌نێرێت له ڕێگه‌ی وشكانیه‌وه و دواتر ئافره‌ت و منداڵه‌كانی. بۆ هه‌ر نه‌فه‌رێك بڕی 5.000 یۆرۆش وه‌ده‌گرێت. به‌ڵێنی ئه‌وه‌ش ده‌دات به هاوسه‌ره‌ی ئافره‌ته كورده‌كه، كه ئافره‌ته‌كه وه‌ك خوشكی خۆی ده‌یپارێزێت تاكو هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌گاته وڵاتی یۆنان.
هاوسه‌ری ئافره‌ته كورده‌كه كه ته‌مه‌نی 43 ساڵه، له ڕێگه‌ی وشكانیه‌وه ده‌گاته یۆنان، به‌ڵام به‌ڵێنه‌كانی قاچاخچیه‌كه له ئیستانبوڵ جیاواز ده‌بن به‌رامبه‌ر ئافره‌ته كورده‌كه، كه له نێو ماڵی ئه‌ودا له گه‌ڵ منداڵه‌كانی ده‌ژین.
ئافره‌ته كورده‌كه له گه‌ڵ هه‌ردوو منداڵه‌كانی له خانوی قاچاخچیه ته‌مه‌ن 37 ساڵیه‌كه ده‌مێننه‌وه و چاوه‌ڕێی ده‌رفه‌تێك ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش به‌ڕێ بكات به‌ره‌و وڵاتی یۆنان. به‌ڵام له ڕاستیدا قاچخچیهكه، ڕای جیاوازی ده‌بێت.
قاچاخچیه‌كه له ئیستانبوڵ به زه‌بری چه‌قۆ، چه‌ندین جار ده‌ستدرێژی سێكسی و تووندووتیژی به‌رامبه‌ر ئافره‌ته كورده‌كه ئه‌نجام ده‌دات. هه‌موو شه‌وێكیش له پێش چاوه‌كانی هه‌ردوو منداڵه‌كانی ئافره‌ته‌كه به زه‌بری چه‌قۆ و هه‌ڕه‌شه، ده‌ستدرێژی سێكسی به‌رامبه‌ر ئه‌نجام ده‌دات.
لێی ده‌دام و ده‌ستدرێژی سێكسی به‌رامبه‌رم ئه‌نجام ده‌دا. لێی ده‌دام له سه‌رم، ئازارم زۆر بوو. شه‌رمم ئه‌كرد. حه‌پی ده‌رخوارد ده‌دام تاكو حه‌ز به خه‌و بكه‌م و قاچاخچیه‌كه به دڵی خۆی ده‌سدرێژی سێكسی به‌رامبه‌رم ئه‌نجام بدات…
”به به‌رده‌وامی ده‌سدرێژی سێكسی به‌رامبه‌رم ئه‌نجام ده‌دا”
قاچاخچیه‌كه، ئافره‌ت و هه‌ردوو منداڵه‌كانی له خانویه‌كدا له ئیستانبوڵ ده‌ستگیر كردبوو و شه‌وان به زه‌بری چه‌قۆ هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ده‌كرد و پێی ده‌گوت، ئه‌گه‌ر قسه بكات، خراپه‌ی زۆری به‌رامبه‌ر ئه‌نجام ده‌دات و لوت و گوێچكه‌كانی ده‌بڕێت. هه‌روه‌ها ده‌شی گوت كه ئه‌گه‌ر سكاڵا تۆمار بكات، منداڵه‌كانی له باڵكۆنه‌كه‌وه فڕێده‌داته خواره‌وه و جارێكی دیكه نایان بینێته‌وه.
هه‌ندێك جار، قاچاخچیه‌كه یه‌كێك له منداڵه‌كانی ئافره‌ته‌كه‌ی ده‌خسته توالێته‌وه و ده‌رگاكه‌ی لێ داده‌خست و بۆ چه‌ند كاتمێرێك، تاكو به دڵ و ئارازووی خۆی، ده‌ستدرێژی سێكسی به‌رامبه‌ر دایكی ئه‌نجام ده‌دا.
دوای 6 مانگ، قاچاخچیه‌كه بڕیار ده‌دات له گه‌ڵ ئافره‌ت و منداڵه‌كانی پێكه‌وه ڕوو له یۆنان بكه‌ن. كاتێك ده‌گه‌نه ناو خاكی یۆنان له ڕێگه‌ی وشكانیه‌وه، له لایه‌ن پۆلیسی سه‌ر سنوری یۆنانه‌وه، ده‌ستگیر ده‌كرێن. قاچاخچیه‌كه به ئافره‌ته‌كه ده‌ڵێت، ناوی خۆی بگۆڕێت و ئه‌و بكات به باوكی ڕاسته‌قینه‌ی منداڵه‌كانه‌وه.
دواتر ئافره‌ته‌كه هه‌وڵ ده‌دات له ده‌زگایه‌كی مافی په‌نابه‌ری سكاڵا تۆمار بكات و باسی ده‌سدرێژی كردنی سێسكی به‌رامبه‌ری و چیرۆكی ژیانی بگێڕێته‌وه، ئه‌وان پێی ده‌ڵێن كه پێویسته له بنكه‌ی پۆلیس سكاڵاكه‌ی تۆمار بكات.
قاچاخچیه‌كه هه‌میشه هه‌ڕه‌شه‌ی له ئافره‌ته كورده‌كه ده‌كرد و پێی ده‌گوت ئه‌گه‌ر سكاڵا تۆمار بكات، خۆشی و منداڵه‌كانی ده‌كوژێت. هه‌روه‌ها پێشی ده‌گوت كه وێنه و ڤیدیۆی ڕوتی ئه‌وی لایه و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوی ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر له پۆلیس سكاڵا تۆمار بكات.
”له وڵاتی یۆنانیش ده‌سدرێژی سێكسی به‌رامبه‌ر ده‌كردم”
ئافره‌ته كورده‌كه دووگیان بوو له قاچاخچیه‌كه و ژیانی به‌ره به‌ره سه‌خت تر ده‌بوو. زۆربه‌ی كاته‌كان، ڕێگه‌ی پێنه‌ده‌دا سه‌ردانی هیچ شوێنێك بكات به ته‌نیا. تاكه ده‌زگا كه ده‌یتوانی به ته‌نیا سه‌ردانی بكات، ده‌زگای IOM بوو.
ڕۆژێك ئافره‌ته كورده‌كه سه‌ردانی بنكه‌ی IOM ده‌كات، كارمه‌ندێكی ئه‌و ده‌زگایه ئاگادار ده‌كاته‌وه و داوای هاوكاری لێ ده‌كات. باسی ته‌واوی ژیانی خۆی بۆ ده‌كات و پێی ده‌ڵێت نازانێت چۆن خۆی ڕزگار بكات. ئه‌و كات مانگی 5ی 2019 بوو. كارمه‌نده‌كه پێی ده‌ڵێت، خه‌می هیچ شتێكی نه‌بێت و بگه‌ڕێته‌وه بۆ لای قاچاخچیه‌كه. له سه‌ره‌تای مانگی 6ی 2019دا، هێزی پۆلیس سه‌ردانی شوێنی مانه‌وه‌ی ئافره‌ته‌كه ده‌كه‌ن و قاچاخچیه‌كه ده‌ستگیر ده‌كه‌ن.
قاچاخچیه‌كه تۆمه‌ته‌كان ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و به پۆلیسه‌كان ده‌ڵێت به ڕه‌زامندی ئافره‌ته‌كه سێكسی له گه‌ڵدا ئه‌نجام داوه و خۆشویستی یه‌كدی بوون.
دواتر پزیشكی تایبه‌ت ڕاپۆرتێكی پزیشكی بڵاو ده‌كاته‌وه كه پشتگیری له ته‌واوی قسه‌كانی ئافره‌ته‌كه ده‌كه‌ن و ده‌رده‌كه‌وێت كه به به‌رده‌وامی قاچاخچیه ئێرانیهكه، ده‌سدرێژی سێكسی و تووندووتیژی به‌رامبه‌ر ئافره‌ته كورده‌كه ئێنجام داوه.
دوای ساڵێك له زیندانه‌وه، چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ئێستا، له دادگای شاری ساڵۆنیك، دادوه‌ر لێكۆڵىنهوهی له سه‌ر كه‌یسی قاچاخچیه‌كه كرد. قاچاخچیه ئێرانیه ته‌مه‌ن 37 ساڵه‌كه، هه‌میشه به دادوه‌ری ده‌گوت كه له سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی ئافره‌ته‌كه، سێكسیان ئه‌نجامداوه. به پێی ڕاپۆرتی پزیشكی یۆنانی و ڕاپۆرتی پزیشكی ده‌روونی، دادوه‌ری شاری ساڵۆنیك، بڕیاری 40 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر قاچاخچیهكهدا سه‌پاند. به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی كردنی سێكسی به‌رده‌وامی، قاچاخچهتی و تووندووتیژی.
به پێی یاسایی یۆنان، تاوانباره‌كه ده‌توانێت دوای 20 ساڵ زیندانی ئازاد بكرێت. هه‌روه‌ها به بڕی 120.000 یۆرۆش سزا درا.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News