قوتابییەکی زانکۆ لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراو هێرشی دەکرێتە سەر، بە لولەی دەمانچە، بریندار دەکرێت.

ئەمیر حەسەن ی قوتابی قۆناغی دووەمی بەشی تەکنیکی میدیا کە لەداخلی دەمێنێتەوە دوێنێ شەو کاتژمێر یەکی شەو لە گەڕەکی عەدالەی شاری هەولێر لەکاتی چونی بۆ ماركێت لە لایەن چەند کەسێکی نەناسراو هێرشی دەکرێتە سەری و بە دەمانچە برینداری دەکەن.

ئەمیر حەسەن بە (پشتی-نیوس)ی ڕاگەیاند” ئەو کەسانەی هێرشیان کردە سەرم داوای مۆبایلەکەیان لێکردم دوای ئەوەی نەیانتوانی مۆبایلەکەم لێبسەنن بە دەمانچە برینداریان کردم پاشان بەجێیان هێشتم“.

ئەو قوتابیە ئاشکرایشیکرد”کێشەی لەگەڵ هیج کەسێکدا نیە، سکاڵایشی لەدژی ئەو کەسانەدا تۆمارکردووە کە هێرشیان کردۆتەسەری“.

ئەمیر حەسەنی تەمەن(٢٢)ساڵ دانیشتووی باڵەکایەتیە قوتابی قۆناغی دووەمی بەشی تەکنیکی میدیایە لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر.