زیاتر له دوو حه‌فته ده‌بێت كه حكومه‌تی ئیتاڵیا ڕێگری كردووه له یه‌ختێك به 42 كۆچبه‌ری ئه‌فریقیه‌وه كه سه‌ر به رێكخراوی Sea Watch، داخلی ناو خاكی ئیتاڵیا ببن.
شه‌وی ڕابردوو 28/6/19 كاپتنی یه‌ختی Sea Watch, كارۆلا راكێتێ (Carola Rakete), داوای كرد له حكومه‌تی ئیتاڵیا چاره‌سه‌رێك بۆ په‌نابه‌ره ڕزگاركراوه‌كانی ده‌ریای ناوڕاست بدۆزێته‌وه و مۆڵه‌تیان پێبدات داخلی ناو خاكی ئیتاڵیا ببن، به‌ڵام وه‌زیری ناوخۆی ئیتاڵیا، ماتێۆ سالڤینی پێی ڕاگه‌یاند كه به هیچ شێوه‌یه‌ك بیر له‌وه نه‌كاته‌وه.
له هه‌مان كاتدا، كارۆلا راكێتێ، شه‌وی ڕابردوو ڤیدیۆیه‌كی خۆی بڵاو كرده‌وه و گوتی كه په‌نابه‌ران له دۆخێكی خراپ دا ده‌ژین و زۆرینه‌یان ته‌ندروستیان ناجێگیره و ئیتاڵیاش هیچ كارێك ناكات، بۆیه بریارم دا له سه‌ر ئه‌ستۆی خۆم، به یه‌خته‌كه به‌ڕێ بكه‌ون بۆ ناو خاكی ئیتاڵیا بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ندروستی په‌نابه‌ران له مه‌ترسیدا نه‌مێنێت.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، له كاتی گه‌یشتنی یه‌ختی Sea Watch به 40 كۆچبه‌ره‌كه‌وه بۆ مینای لامبێدوزای ئیتاڵیا، پۆلیس و هێزه ئه‌منیه‌كان كاپتنی یه‌خته‌كه‌یان ده‌ستگیر كرد و له ئێستادا به پێی یاسای نوێی حكومه‌تی ئیتاڵیا، ئه‌گه‌ری هه‌یه كارۆلا به 20 ساڵ حكوم بدرێت و زیندانی بكرێت.
ساته‌وه‌ختی ده‌ستگیر كردنی كاپتن كارۆلا راكێتێ
ده‌ریا جه‌مال (Darya Jamal)
Pishti-News Reporter