به بڕیاری وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان مۆڵه‌ت درا به كۆمپانیایه‌ك ده‌ست بكات به دروست كردنی كه‌مپێكی داخراو
به بریاری وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان، مۆڵه‌ت درا به كۆمپانیایه‌ك له دورگه‌ی لهشڤۆس له ناوچه‌ی ”ڤاستریا” كه‌مپێكی نوێی داخراو كه شوێنی 5.000 په‌نابه‌ر ده‌گرێت، دروست ده‌كرێت.

به پێی بڵاوكراوه‌ی وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان، كه‌مپه‌كه له‌دووری شار دروست ده‌كرێت له شوێنێكی شاخاوی كه نزیكه‌ی 10 دۆنم عه‌رز ده‌گرێت و شوێنی 3.000 تا 5.000 په‌نابه‌ر ده‌گرێت.
به پێی زانیاریه‌كان كه ده‌ستی مه‌ڵپه‌ڕی پشتی-نیوز كه‌وتوون، په‌نابه‌ران ده‌توانن له كاتژمێڕ 8:00 به‌یانی تا 20:00 شه‌و له ده‌ره‌وه بن و دواتر پێویسته بگهڕهنهوه ناو كه‌مپه. سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆر دوور ده‌بێت له ناو شار، كه‌مپه‌كه به شه‌وه‌یه‌ك دروست ده‌كرێت، كه هه‌موو شتێكی تێدا ده‌بێت وه‌ك پارك و قوتابخانه تاكو پێویست نه‌كات په‌نابه‌ران له كه‌مپه‌كه دوور بكه‌ونه‌وه. هه‌روه‌ها، شوێنێكی تایبه‌تیش تێدا دروست ده‌كرێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی مافی په‌نابه‌ری وه‌ر ناگرن، له‌وێ ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌بنم تاكو دیپۆرتی توركیا ده‌كرێنه‌وه.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News