ستیڤان دیوانی وەزیزی دەرەوەی کەنەدا، لە چوارشەمەدا ڕایگەیاند لە ڕێیی دەزگای پەنابەرانی کەنەداوە، لەسەرتاسەری جیهان، 8.000 پەنابه‌ر وەردەگرین و لە مانگی 6ی ئەمساڵدا، بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
هه‌روه‌ها بڕیارە لە هەرێمی کوردستانیش ئۆفیسێکی وڵاتی كه‌نه‌دا بکرێتەوە بۆ وەرگرتی بەشێک لەو پەنابەرانه و ئاوارانەی کە لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن، بەتایبەت ئاوەره‌كانی رۆژئاوا. ئەم بڕیارە ته‌نها پەنابەر دەگرێتەوە واتە ئه‌گەر لە هەر وڵاتێک پەنابەر بیت دەتوانیت لە ڕێیی ئەو ئۆفیسانەوە داوای مافی پەنابەرێتی بکەیت و له وڵاتی كه‌نه‌دا وه‌ربگیرێیت. سه‌باره‌ت به هه‌مان بڕیار، پەنابەرانی وڵاتی یۆنانیش بێ بەش نابن، ده‌توانن له ئۆفیسی كه‌نه‌دا له ئه‌سینا ناوی خۆیان وه‌ك په‌نابه‌ر تۆمار بكه‌ن و ده‌توانن له یۆنانه‌وه ڕه‌وانه‌ی كه‌نه‌دا بكرێن.
ئارۆس محمەد
Reporter: Aross Muhammed