له 3 ساڵی داهاتوودا، وڵاتی كه‌نه‌دا 1 ملیۆن كۆچبه‌ر وه‌رده‌گرێت
له كاتێكدا كه وڵاتانی ئه‌ورووپا (هه‌نگاریا، نه‌مسا و ئیتاڵیا) سیاسه‌تێكی دژی په‌نابه‌ران به‌ڕێو ده‌به‌ن و رێگری له هه‌موو جۆره كۆچبه‌رێك و په‌نابه‌رێك ده‌كه‌ن، كه‌نه‌دا به پێچه‌وانه‌وه، به نیازه داهاتوویه‌كی به‌هێز تر بۆ وڵاته‌كه‌ی دابین بكه‌ت پشت به‌ستن به كۆچبه‌رانه‌وه.
حكومه‌تی كه‌نه‌دا به نیازه له 3 ساڵی داهاتوودا 1 ملیۆن كۆچبه‌ر وه‌ربگرێت.
ساڵی 2019: 350.000 كۆچبه‌ر
ساڵی 2020: 360.000 كۆچبه‌ر
ساڵی 2021: 370.000 كۆچبه‌ر
وه‌زیری په‌نابه‌رانی كه‌نه‌دا، ئه‌حمه‌د حسن، له لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی كه‌نه‌دا رایگه‌یاند:
به هاوكاری كۆچبه‌ره‌كانه‌وه، توانیومانه كه‌نه‌دا به‌هێزتر بكه‌ین و بیكه‌ین به وڵاتێكی زیندو و سودی لێ وه‌ر بگرین. ئێمه وه‌ك حكومه‌تی كه‌نه‌دا ده‌مانوه‌ێت ڕێژه‌ی كه‌می منداڵ بوون له كه‌نه‌دا به كۆچبه‌ره‌كان پڕ بكه‌ینه‌وه و هه‌لی كاریان بۆ بره‌خسێنین بۆ به‌ره‌و پێش بردنی وڵاته‌كه‌مان…
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News