كوردێكی باكوری كوردستان له ئه‌سینا له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه له كافتریایه‌كدا به 3 گوله كوژرا.
ڕۆژی چوارشه‌ممه، كوردێكی باكوری كوردستان كه له دایكبووی 1994 بوو، له گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی خۆیدا له كافتریایه‌كدا له ناوچه‌ی پێریستێری له ئه‌سینا بوون، كاتێك كه‌سێكی سێیه‌م كه سه‌ردانیان ده‌كات، بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك گفت و گۆ له گه‌ڵ كورده ته‌مه‌ن 25 ساڵه‌كه‌دا ده‌كات و پاشان له ناكاودا به ده‌مانچه‌یه‌كی 9mm به سێ گوله ده‌یكوژێت. به پێی شایه‌تحاڵه‌كان كه له هه‌مان كافتریاكه‌دا بوون، بكوژه‌كه، پاش كوشتنی كورده ته‌مه‌ن 25 ساڵه‌كه، به دهماچهكهی چێند جارێكیش كێشای به‌سه‌ریدا و به زمانی یۆنانی قسه‌ی ناشیاوی به كوژراوه‌كه گوت.
وه‌ك له كامێرای چاودێری كافتریاكه‌دا ده‌ركه‌وتووه، بكوژه‌كه، پاشان هه‌ڵهات به‌ره‌و شوێنێكی نادیاره‌وه.
له سه‌ره‌تادا، پۆلیسی ئه‌سینا وای دهزانیكه هۆكاری ئه‌م ڕووداوه، هۆكارێكی شه‌خسی بووه، به‌ڵام دوای به‌دواداچووندا، هۆكارێكی دیكه هه‌یه كه هێستا پۆلیسی ئه‌سینا ئاشكرای نه‌كردووه.
چه‌ند شایه‌تحاڵێك به میدیاكانی یۆنانیان ڕاگه‌یاند كه بكوژه‌كه زۆر توڕه دیار بوو، دوای چه‌ند خوله‌كێك كه گفت‌و گۆی له گه‌ڵ ده‌كرد به‌خێرایی ده‌مانچه‌كه‌ی ڕ‌اكێشا و به سێ فیشه‌ك گه‌نجه كورده‌كه‌ی كوشت و ڕێگه‌ی نه‌دا فریای هیچ شتێك بكه‌وێت.
پۆلیسی ئه‌سینا نزیكه له دۆزینه‌وه‌ی نۆكوژهكه:
له ئێستادا پۆلیس و هێزه ئه‌منیه‌كان چێند گرته ڤیدیۆیه‌كیان لایه كه لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها وه‌ك باس ده‌كرێت له چێند كامێره‌یه‌كی چاودێری ماڵه‌كانی نزیك ئه‌و كافتریایه به ڕوونی روخساری بكوژه‌كه ده‌رچووه و له لایه‌ن پۆلیسه‌وه كه‌سێكه كه پێشوتریش ده‌ستگیر كراوه بۆیه ئه‌گه‌ری هه‌یه له چه‌ند ڕۆژێكی داهاتوودا تاوانباره‌كه ده‌ستگیر بكرێت.
وێنه‌ی ساته‌وه‌ختی كوشتنی گه‌نجه كورده‌كه
به‌ڤیدیۆ: ساته‌وه‌ختی كوشتنی گه‌نجه كورده‌كه له ئه‌سینا
ئه‌و كافتریایه‌ی كه كورده گه‌نجه‌كه‌ی لێ كوژرا له ئه‌سینا
https://www.youtube.com/watch?time_continue=70&v=v30OYT5Q-Mw
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News
