شه‌وی دوو شه‌ممه كۆچبه‌ران له سه‌ر سنوری یۆنان و توركیا ده‌گه‌نه نای خاكی یۆنان و به هۆی سه‌رمایه‌كی زۆره‌وه له‌و ناوچانه، روو ده‌كه‌نه چایهخانهیهكی یۆنانی كه داخراوه و 2 فه‌رده دار ده‌به‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاگر بكه‌نه‌وه و خۆیان گه‌رم بكه‌نه‌وه.
كۆچبه‌ره‌كان مه‌به‌ستیان ئه‌وه نه‌بوو كه ئه‌و فه‌رده داره بدزن ، به‌ڵكو ویستیان له كۆتایدا بری 10 یۆرۆش بۆ خاوه‌نی چایهخانهكه له گه‌ڵ نامه‌یه‌ك به زمانی ئینگلیزی به خێ بهێڵن.
بێگومان ئه‌م ره‌فتاره‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه ئێستا بۆته مژاری زۆرترین میدیاكانی یۆنان و به شێوه‌یه‌كی به‌رز
” دوێنێ شه‌و وه‌ك گروپێك له توركیاوه هاتین بۆ ئێره. به هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ش و هه‌وا زۆر سارد بوو، پێویست بوو ئاگر بكه‌ینه‌وه و داره‌كانی تۆ به كار بێنین. تكایه ئه‌م بره پاره‌یه‌مان لێ وه‌ر بگره. ”
له رادیۆیه‌كی ئه‌و شاره‌دا، خاوه‌ن قاوه‌خانه‌كه باسی ئه‌و چیرۆكه‌ی كرد و رایگه‌یاند كه ئه‌مه یه‌كه‌م جاره رووداوێكی وای به سه‌ردا بێت. هه‌روه‌ها گوتیشی، كه رۆژانه كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ر له به‌رده‌م قاوهخانهكهیدا تێپه‌ڕ ده‌بن و هیچ كاتێكیش كێشه و گرفتیان دروست نه‌كردووه.

