ئه‌گه‌ری دروست بوونی لێشاوهكی دیكه هه‌یه
ماوه‌یه‌كه جموجۆڵی كۆچبه‌ران له سه‌ر سنوری یۆنان و مه‌كه‌دۆنیا زیادی كردووه و ڕۆژانه سه‌دان كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ر له ناوچه‌ی ئیدۆمێنی كه ده‌كه‌وێته سه‌ر سنوری یۆنان و مه‌كه‌دۆنیا، سنوره‌كانی یۆنان ده‌به‌زێنن و ڕوو له مه‌كه‌دۆنیا ده‌كه‌ن.
به پێی زانایریه‌كان كه تایبه‌ت ده‌ستی مه‌ڵپه‌ڕی پشتی-نیوز كه‌وتوون، ماوه‌یه‌كه هێزی پۆلیسی یۆنانی له‌و ناوچه‌یه به‌هۆی كۆرۆنا كه‌م بوونه‌ته‌وه ته‌نها چه‌ند پۆلیسێك ماونه‌ته‌وه كه ناتوانن دۆخه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن.
ته‌نها له ڕۆژی سێشه‌ممه نزیكه‌ی 300 كۆچبه‌ر له مهكهدۆنای دیپۆرتی ناو خاكی یۆنان كرانه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی سنوره‌كانیان به نایاسایی به‌زاندبوو. ڕۆژانه زیاتر له هه‌زار كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ری نایاسایی هه‌وڵی به‌زاندنی سنوره‌كانی یۆنان ده‌ده‌ن،
ڕۆژنامه‌نووسێكی یۆنانی كه دانیشتووی ئه‌و ناوچه‌یه‌یه تایبه‌ت به پشتی-نیوزی ڕاگه‌یاند:
ماوه‌یه‌كه، جموجۆڵی په‌نابه‌ران زۆر زیادی كردووه، ڕۆژانه ئێمه ده‌یانبینین كه به كۆمه‌ڵ و گروپ سنوره‌كانی یۆنان ده‌به‌زێنن. به‌شێكی زۆریان ئه‌وراقیان نیه، ناویان له هیچ شوێنێك تۆمار نه‌كراوه و داوای مافی په‌نابه‌ریان نه‌كردووه. شه‌وان ئۆتۆمبیل ده‌گه‌نه ئه‌م ناوچه‌یه له سه‌ر سنوری یۆنان و توركیا، لێره ده‌مێننه‌وه و دواتر سنوره‌كان ده‌به‌زێنن به‌ره‌و مه‌كه‌دۆنیا.
په‌نابه‌ره‌كان له گه‌ڵ قاچاخچی ڕه‌ك ده‌كه‌ون، بڕه پاره‌یه‌كیان پێده‌ده‌ن تاكو هاوكاریان بكه‌ن، بگه‌نه ناو خاكی مه‌كه‌دۆنیا. به‌ڵام دواتر هێزی سه‌ربازی ئه‌و وڵاته دیپۆرتی یۆنانیان ده‌كه‌نه‌وه و پاره‌ی په‌نابه‌ره‌كانیش ده‌فه‌وتێت. له %90 ئه‌وانه‌ی ده‌گه‌نه ناو خاكی مه‌كه‌دۆنیا، ده‌ستگیر ده‌كرێن و دووباره دیپۆرتی یۆنانیان ده‌كه‌نه‌وه.
به‌رپرسی شاره‌وانی ئیدیمێنی له لێدوانێكدا بۆ میدیایه‌كی یۆنانی باسی له‌وه كرد كه به‌هۆی زیاد بوونی كۆچبه‌ران له سه‌ر سنوری یۆنان و مه‌كه‌دۆنیا، به‌شێكیان برسین، پاره‌ی پێ نه‌ماوه، هه‌موو كارێكی ناشرین و خراپ ده‌كه‌ن بۆ دزی و پاره په‌یا كردن. ماوه‌یه‌كی ماڵی هاوڵاتیان تاڵان ده‌كه‌ن،شوێنه كوشتوكاڵیهكان ده‌دزن، هه‌موو كارێكی خراپ ئه‌كه‌ن، له به‌ر ئه‌وه‌ی برسین. پۆلیسی یۆنانیش هیچ هاوكاریه‌كیان ناكات، چونكه ته‌نها ژماره‌یه‌كی كه‌می پۆلیس له‌و ناوچێیه ماونه‌ته‌وه و فریای هه‌موو شتێك ناكه‌ون..
چۆن په‌نابه‌ران ده‌گه‌نه سه‌ر سنوری یۆنان و مه‌كه‌دۆنیا
په‌نابه‌ران به شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌ر یاخود به پاس ڕوو له پۆلوكاسترۆ ده‌كه‌ن، دواتر له‌وێ به ته‌كسی ده‌گه‌نه سه‌ر سنوری یۆنان و مه‌كه‌دۆنیا. هه‌ندێكیان چه‌ندین ڕۆژ به‌ڕێ ده‌كه‌ون له ناوچه‌یه‌كی یۆنانه‌وه تا ده‌گه‌نه سه‌ر سنوری.
ئه‌م وێنانه‌ی له خواره‌وه هه‌ن، ڕۆژی شه‌ممه و یهكشهممهن كه كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ر پێكه‌وه به لێشاو ڕوو له سه‌ر سنوره‌كانی یۆنان و مه‌كه‌دۆنیا ده‌كه‌ن
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News


