کوردستانوتار

لالایی دەردی منداڵانی ڕۆژئاوا دەرمان ناکات

پێش زیاتر لە 5 ساڵ هەستمان بەم کومەڵکۆژییەی کورد لە ڕۆژئاوا دەکرد و بەهەموو توانایەک هەوڵمان دەدا ئەمانە ڕوو مەدەن، بەڵام ئێوەی ئێستا فرمێسک دەڕژن و نالە نال بۆ ڕۆژئاوا دەکەن پشتگیریتان لەو سیاسەتە دەکرد کە ئەگەری ئەم کۆمەڵکۆژی و ماڵوێرانەی عەفرینە.

ئێوە بەتایبەت (خۆ بە سیاسی زاناکان) ئێستا بۆمان وێنەی ئەردۆغان بڵاو بکەنەوەو جنێوبارانی بکەی یان نا!، هیچ لە دۆخی خەڵکی لێ قەوماوی عەفرین ناگۆردرێت، ئەو کات پێویست بوو هەڵویستت هەبایەو وریایی و دڵسوزیت سەلماندبایە کە پەکەکە ئەو پارچەیەی کورستان بەستەوە بە کلکی سیاسەت و فەلسەفەی ئۆجەلانەوە.. ئەو کاتەی کە ئاڵای کوردستانیان لەبەر چاوی دایک لەسەر جەنازەی کۆڕە شەهیدەکەی هەڵدەگرت و تەواوی کوردایەتیان لە وێنەو ناو و زوومی فەلسەفە کلاسیکی و تەقلیدیەکەی ئۆجەلاندا دەخوێندەوە ..

تۆ دەست لە جنێودان و دوعا و نازانم شتی عاتفی هەڵگرە، ئەم بەدبەختیەی کورد نێوەی خەتای کۆمەڵگا ساوێلکەیەکەیتی (بەگشتی)، نێوەی دیکەش خەتای خۆ بەڕۆشنبیرەکانە (کە زۆر کەمن!) ئەوانیش بەگشتی بۆ گیرفانی خۆیان کاریان چەواشەکارییە. ئەوە ڕاستیەکە که ڕۆژئاوا له لایەن ئاپۆچییەتییەوە کۆنتڕول کراوەو کوردایەتی و ناوی کوردستانیش تێدا نییەو نەبووە، پەکەکەش بەفەرمی لەسەر ئاستی جیهان تاوانبارە بە تیرور (خۆزگە وانەبایە).

ئایدۆلوژیایە تەقلیدیەکەی ئۆجەلان هەڕەشە لە سیستەمی سەرمایەگۆزاری و بەرژەوەندییەکانی وڵاتە زلهێزەکان دەکات!، بێجگە لە بەکار هێنانی ئەو هێزە چەکدارییە قەت بڕوا مەکەن دونیا هاوکاری سەرخستنی بێت!!. کامی کمال

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button