یه‌كێك له كۆچبه‌ره‌كان گیانی له ده‌ستدا
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبیلێك به 10 كۆچبه‌ره‌وه له سه‌ر سنوری توركیا و یۆنان بهڕێوكهوت به‌ره‌و شاری ساڵۆنیك به‌ڵام دوای چه‌ند كاتژمێرێك به‌هۆی سورعه‌تی زۆری شۆفێرهكا، له ئۆتۆبانی نزیك شاری شاری كسانتی له باكوری یۆنان وه‌رگه‌ڕا. له ئاكامدا یه‌كێك له كۆچبه‌ره‌كان گیانی له ده‌ست دا.
ئامبوڵانس و پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و توانییان هه‌موویان ڕزگار بكه‌ن و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری كاڤاڵه كران.
به پێی زانیاریه‌كان زۆرینه‌ی كۆچبه‌ره‌كان به ڕه‌گه‌ز پاكستانین.
به پێی وته‌ی پۆلیسی سه‌ر سنوری یۆنان، زۆرینه‌ی ڕووداوی هاتووچۆی ئۆتۆمبیله‌كان كه كۆچبه‌ر به نایاساییه له سه‌ر سنوری توركیا ده‌گوازنه‌وه بۆ شاری ساڵۆنیك، هۆكاری سورعه‌تی شۆفێره‌كانه و ڕێز له یاساكانی هاتووچۆ ناگرن.
سه‌رچاوه: Proininews.gr
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News
وێنه‌كانی ڕووداوه‌كه:


