شه‌ڕێكی سه‌خت له نێوان په‌نابه‌رانی كه‌مپی سیفا به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی 31/10/2018 كاتژمێر 3ی به‌یانی ژماره‌یه‌كی زۆر له په‌نابه‌ره‌كان چه‌قۆیان به‌ر كه‌وتوو به‌په‌له ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران له نێویشیاندا ئاژاوه چیه‌كان هه‌وڵیان دا ئاگر به‌ر به‌نه ئافره‌تێك،
هبه پێی زانیاریه‌كان كه ده‌ستی ماڵپه‌ڕی Pishti-News كه‌وتون چه‌ند په‌نابه‌رێكی ئاژاوه چی دوای خواردنه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له ئه‌لكحول 5 په‌نابه‌ریان به چه‌قۆ بریندار كرد و ده‌ستیان كرد به تێك دانی شوێنه‌كه‌و شكاندنی ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌كان و ئه‌شیای ناو ژوره‌كان،
هه‌روه‌ها چه‌ن شایه‌ت حاڵێك كه نه‌یان ویست ناوی خۆیان ئاشكرا بكه‌ن به پشتی نیوزیان ڕاگه‌یاند : دۆخی ناو كه‌مپه‌كه زۆر مه‌ترسیدار بوو په‌نابه‌ران ڕایان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی خۆیان بپارێزن به په‌له كارمه‌ندانی كه‌مپه‌كه هه‌وڵیان دا دۆخه‌كه ئارام بكه‌نه‌وه‌و ئاگاداری پۆلیس و ئامبولانسیان كرده‌وه، هێزه ئه‌منیه‌كان توانیان دۆخه‌كه ئارام بكه‌نه‌وه‌و به‌په‌له برینداره‌كان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه بكه‌ن،
هه‌ڵۆ خه‌لیل -Hallo Xalil