له‌ سه‌ره‌تای مانگی 12ه‌وه‌، له‌ وڵاتی توركیاوه‌، 1.265 كۆچبه‌ر گه‌یشتونه‌ته‌ دوورگه‌كانی یۆنان. سه‌ره‌ڕای كه‌شوهه‌واو مەترسی ده‌ریای ئێیجیان، كۆچبه‌ران رۆژ به‌ رۆژ زیاتر ڕوو ده‌كه‌نه‌ یۆنان و وڵاتانی دیكەی ئەوروپا داوای مافی په‌نابه‌رێتی ئه‌كه‌ن.

به‌ پێی ڕاگه‌یاندنه‌كانی یۆنان، ته‌نانه‌ت له‌ دورگه‌ی لێسڤۆس 600 كۆچبه‌ر لەم كۆتا مانگە زیادی كردووه‌، هه‌روه‌ها، له‌ دورگه‌ی كیۆس، 460 و له‌ سامۆس 507 كۆچبه‌ر. چه‌ن مانگێك ده‌بێت، دابه‌شكردنی كۆچبه‌ران به‌ وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕاوه‌ستاوه‌ و وڵاتی یۆنانیش توانای ڕاگرتنی ئه‌و هەموو كۆچبه‌رانه‌ی نیه‌ و داوای كردووه‌ به‌ زوترین كات، ئه‌ڵمانیا هاوكاری ئه‌م پرۆسه‌یه‌ بكات تاوه‌كو ڕێژه‌ی كۆچبه‌ران له‌ یۆنان كه‌م ببنه‌وه‌.

له‌ هه‌مان كاتدا،حكومه‌تی توركیا ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی 12ه‌وه‌ دەستی بەسەر١٧ یه‌ختی كۆچبه‌ران گرتووە كه‌ ژماره‌یان نزیكه‌ی 775 كۆچبه‌ر ده‌بوو كه‌ به‌ نیازی ھاتن بۆ دورگه‌كانی یۆنان بوون.