بەڕێوەبەرایەتی هونەرەكانی میوزیك بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر ئێوارە ئاهەنگێك لەسەر قەڵای هەولێر لە ژێر ناونیشانی ( هەولێر ناسنامەی پێكەوە ژیانە لە كوردستان ) سازدەكات. ‎ئاهەنگەكە بە مەبەستی پتەوكردنی پێكەوە ژیانی ئاشتیانەی ئاین و نەتەوەكانە و كاتژمێر 4ی ئێوارە ڕۆژی یەكشەممە بەڕێوە دەچێت ‎وابڕیارە لە ئاهەنگەكەدا كەسایەتیە جیاوازەكانی نەتەوەكان و هونەرمەندانی شاری هەولێر بەژداردەبن و چەند چالاكیەكی جۆراوجۆر ئەنجان دەدرێت ‎لە كوردستان سەرجەم نەتەوە و ئاینە جیاوازەكان بە ئاشتیانە بەیەكەوە دەژین و پەیڕەوانی هەموو ئاینەكان بەژداری خۆشی و ناخۆشیەكانی یەكتر دەكەن

 

محه‌مد كاك ئه‌حمه‌د