ليستى 16 بيرۆكه و پرسيارى نامۆ !
1- چاخێک هەبوو بە ناوى چاخى بەردین , چاخێکیش بەناوى چاخى بڕۆنز, وە هەروەها چاخى ئاسن , کەواتە ئێستا دەبێ ئێمە لە چاخى پلاستیک بین !.
2- لە ئاوێنەدا تەنها دەتوانى لێوەکانت ماچ بکەیت !.
3- باڵى ئێمە لە درێژيەکى دیاریکراوە کە بە ئاسانى دەتوانین خواردن بخەینە نێو دەممانەوە !.
4- له‌وانه‌يه له داهاتوو ڕۆژێك بێته پێشه‌وه تێيدا ڕووداوى نامۆ ببينين له‌سه‌ر ڕێگاكان كاتێك كه‌سێك تووشى شه‌ڕ ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێڵێكى بێشۆفێر !.
5- ئايا ماسيه‌كان چێژ له ده‌نگى به‌ركه‌وتنى دڵۆپه‌كانى باران ده‌بينن كاتێك ده‌كێشن به‌سه‌ر ڕووى ئاوه‌كه‌دا , وه‌كو ئێمه كه چێژ له ده‌نگى باران ده‌بينين كاتێك به ئارامى له ژووره‌وه دانيشتوين و ده‌ره‌وه ده‌بينين ؟
6- ئەگەر کەسێک لە توانایدا هەبوایە #کات ڕاگرێت , ئەوا بۆ ماوەى چەندین ساڵ ئەو کارەى ئەنجامدابوو وە ئێمەش هەرگیز هەستمان پێ نەدەکرد !.
7- لەوانەیە گوگڵ زۆرینەى بیرۆکەکان وەرگرێت لەوکاتەى خەڵکى بە شێوازى جیاواز بۆ شتەکان دەگەڕێن !.
8- نەبوونى مێشک لە لەشى ئاژەڵێکى وەکو لالەى دەریا لەوانەیە هەواڵێکى خۆشبێت بۆ هەندێ لە مرۆڤەکان !.
9- لە ڕابردوو خەڵکى تووشى سەرسوڕمان بوون – وايان ده‌زانى جادووه کاتێك دەیانبیست 8 هه‌ساره له كۆمه‌ڵه‌ى خۆر هه‌يه به‌ڵام چۆن ده‌بن ئێستا گه‌ر ڕۆژێك زانيان له‌وانه‌يه 11 هه‌ساره هه‌بێت ؟
10- ده‌بێ كاردانه‌وه‌ت چۆن بێت كاتێك ته‌ماشاى خۆت ده‌كه‌يت له ئاوێنه به‌ڵام مرۆڤى دووه‌مى ناخى خۆت ببينيت ؟
11- هه‌موو نه‌وه‌يه‌كى خوێندكارانى قۆناغى سه‌ره‌تايى فێرى مێژوويه‌كى زياتر و جياوازتر ده‌بن له نه‌وه‌كانى پێش خۆيان !.
12- له جه‌سته‌ى مرۆڤدا , چاوه‌كان شوێنى گه‌وره‌ترين يادگارين وه گرانترين شوێنيشن تا يادگارييهكان تێياندا وه‌كو خۆيان به بيربهێنرێنهوه !.
13- له ئێستا نه‌خۆشێك له چاوه‌ڕوانى ئه‌نجامدانى خرابترين و سه‌خترين نه‌شته‌رگه‌رييه بۆى بكرێت وه نه‌شته‌رگه‌رييه‌كه‌ى دواخراوه به‌ڵام هێشتا ئاگادارى نيه.
14- هه‌واڵى خراب , هه‌واڵێكى باشه بۆ كه‌ناڵێكى هه‌واڵده‌ر !.
15- پژمين له به‌رده‌م شاشه‌ى كۆمپيوته‌ره‌كه‌ت ئه‌وه‌ت پيشان ده‌دات كه ئه‌م كرداره چ ديمه‌نێك دروستده‌كات له واقيعدا!.
16- مه‌له كردن بريتيه له فڕين له ناوه‌ندێكى تردا !.