لهچهند لاپەڕەیەکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ههواڵی كۆچی دوایی هونهرمهند ئهحمهد رهئوف بڵاوكرایهوه كه گوایه بهرووداوی هاتوچۆ گیانی لهدهستداوه، هونهرمهندی ناوبراویش هەواڵەکە ڕەتدەکاتەوە.
لەچەند کاتژمێری ڕابردودا هەواڵی مردنی هونەرمەند(ئەحمەد ڕەئوف) لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوکرایەوە و تیمی ڕۆژنامەوانی (پشتی نیوس) بۆ ڕاستی و دروستی هەواڵەکە پەیوەندی کرد بەهونەرمەندی ناوبراو.
لەلێدوانێکیدا بۆ(پشتی نیوس)هونەرمەندئەحمەد ڕەئوف دەنگۆی مردنی و توشبونی بەڕوداوی هاتوچۆ ڕەتکردەوە.
ئەحمەد ڕەئوف هەربەپێکەنینەوە وەڵامی داینەوە:خۆم بەهۆی ئەنفلۆنزاوە توشی هەڵامەت ببوم بەڵام کەهەواڵەکەم بینی نەخۆشیەکەی خۆمم بیرنەما.
هەروەها هونەرمەندی ناوبراو سوپاسی هەموو ئەو کەسانەی کرد کەوا بەهۆی بڵاوبونەوەی هەواڵەکە پەڕۆشبونەوە و هەواڵمیان پرسیوە.
لای خۆشیەوە ڕایگەیاند ڕووڕەشی بۆ ئەو پەیچانەی هەواڵی بێبنەما بڵاودەکەنەوە بەمەبەستی دەستکەوتنی لایک و کۆمێنت.
محەمەد کاک أحمەد
پەیامنێری (pishti-news)