لەشاری هەولێر ئاهەنگی سەری ساڵ دەستی پێکردوو ، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێریش ڕایگەیاند ئامادەکاری تەواوکراوە لەڕووی ئەمنیەوە.
عەبدولخالق تەڵعەت، به‌ڕیوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر رایگەیاند ،له شه‌وانی سه‌ری ساڵ تیمەکانی پۆلیس له ئه‌ركێكی تایبه‌ت داده‌بن بۆ پاراستنی گیان و ماڵی هاوڵاتیان و له ته‌واوی ئه‌و شوێنانه‌ی ئاهه‌نگی لێ ئه‌نجام ده‌درێت پۆلیسی لێ جێگیر کراوە بۆ ئه‌وه‌ی هیچ رووداوێكی نه‌خوازراو روونه‌دات.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر روونیشیكرده‌وه: به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی بۆ ئه‌وان هاتووه هێزه ئه‌منییه‌كان له شه‌وی سه‌ری ساڵ ئه‌ركی پاراستنی زیاتر له 80 شوێنی ئاهه‌نگ گێرانیان له ئه‌ستۆداده‌بێت و له ته‌واوی شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كانیش هێزه ئه‌منییه‌كان جێگیر ده‌كرێن.
سەبارەت بە هاتنی گەشتیارانیش بۆ ناوچەکانی هەرێم بەڕێوەبەری پۆلیس ئاماژەی پێکردوە له ته‌واوی ئه‌و بازگانه‌ی دێنه ناو هه‌ولێر رێز له گه‌شتیاران ده‌گیرێت و به‌پێی رێككاری ئه‌منی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گه‌شتیاران ده‌كرێت و هێزه ئه‌منییه‌كان رێگه به‌كه‌س ناده‌ن به‌بێ پشكنین بێته ناو سه‌نته‌ری شاری، چونكه پاراستنی گیانی هاوڵاتیان گرنگتره له هه‌موو شتێك”.