ئەمڕۆ سێشەممە لەهەولێر خوێندکارانی زانکۆو پەیمانگاکان لەبەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا خۆپیشاندانێکیان ئەنجامداو داوادەکەن دەرماڵەی خوێندنیان بۆ خەرج بکرێت.
خوێندکاران بەمەبەستی ناڕەزای دەربڕین بەرامبەر بەخەرج نەکردنی دەرماڵەکانیان گردبونەوەیەکی ناڕەزاییان لەبەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵادا ئەنجام دا و داوای خەرجکردنی دەرماڵاکانیان کرد کەوا سێ ساڵە بڕاوە.
خوێندکاران له رێگهی یاداشتێكهوه داوا له وهزارهتی خوێندنی باڵا دهكهن دهستبكاتهوه به دابهشكردنی دهرماڵهكانیان، كه ماوهی سێ ساڵه راگیراوه و ئاماژەیان بەوەکردوە”ئێستا هیچ بیانوێك نهماوه، كه ئهو دهرماڵهیه دابهش نهكرێت و داهاتی ههرێمیش زیادی كردوه”.
عەبدولوەهاب ئەحمەد نوێنەری خوێندکارانی ناڕازی لەلێدوانێکیدا بۆ پشتی نیوس ڕایگەیاند: ئێمە داوای دەڕماڵەی خوێندکاران دەکەین کەوا مافێکی خوێندکارانەو ماوەی سێ ساڵە پێیان نەدراوە.
هەروەها نوێنەری خوێندکارانی ناڕازی ڕاشیگەیاند: هیج کەسێک نەهاتوە بەدەم داواکاریەکانمانەوەو بەردەوامیشدەبین تاکو دێن بەدەم داواکاریەکانمانەوە.
محەمەد کاک أحمەد
پەیامنێری(pishti-news)