“خەڵاتەکە لەلایەن ئەکادیمیای ئاشتی ئەڵمانییەوە بوو”
بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوونی عێراق کە لە پشکی کوردە ڕای دەگەیەنێت، لەلایەن ئەکادیمیای ئاشتی ئەڵمانییەوە خەڵاتی دکتۆرای فەخریم پێبەخشرا.
دارا یارا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوونی عێراق کە لە پشکی کوردە بە (پشتی نیوز)ی ڕاگەیاند: “لە ناو 200 کەس و لەسەر ئاستی عێراق وەک کوردێک لە 11/11/2018 کە ڕۆژی لێبوردەیی جیهانییە، خەڵاتی دکتۆرای فەخریم لەلاین ئەکادیمیای ئاشتی ئەڵمانییەوە پێبەخشرا،
ئەوەش بە شانازی بۆ کورد و دواتر بۆ خۆم دەزانم”. بریکارەکەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوونی عێراق گوتیشی: “ئەتوانم بڵێم بەهۆی کارەکانم لە بواری ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچە وێرانکاراوانەی ژێر دەستی داعشەوە، بۆ ئەو خەڵاتە بەر بژێر کرام”.
ئەوەشی خستە ڕوو، کە لە ساڵی 2005 تا 2018 نوێنەر و ڕاوێژکاری سەرۆک مەسعود بارزانی بووم، بۆ شارەکانی سلێمانی، هەڵەبجە و کەرکووک، هەروەها لە ساڵی 2013 لەلایەن خودی جەنابی سەرۆکەوە خەڵاتی بارزانی نەمرم پێ بەخشرا، چونکە بۆ ماوەی ٥۰ ساڵ لە کاری پێشمەرگایەتی و کوردایەتی بەردەوام بووم.
زرنگ وریا (Zrng Wrya)
پهیامنێری Pishti-News







