محمد سڵاح لە لایەن کەناڵی BBC ــی ئینگلیزی خەڵاتێکی گرنگی لەسەر ئاستی کیشوەری ئەفریقیا پێبەخشرا.

پێگەی فەرمی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی بڵاویکردەوە کە محمد سڵاحی میصڕی و یاریزانی یانەکەیان لە لایەن کەناڵی BBCــی ئینگلیزیەوە خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی ئەفریقیای پێبەخشرا.

جێگای ئاماژەیە محمد سڵاح ساڵی ڕابردوو ئاستێکی بەرزی لەگەڵ یانەکەی و هەڵبژاردەی میصڕ پێشکەش کرد و ئەمەش وایکرد چەندین خەڵاتی تاکە کەسی لەسەر ئاستی ئەوروپا و ئەفریقیا بەدەست بێنێت.

 

هەڵۆ بەرزنجی

پەیامنێری pishti-news