Uncategorized
محەمەد عامڕ ماڵئاوا لە راگەیاندنی حزبی شیوعی کوردستان دەکات
✎
نووسەرMuhammad Kaka Ahmad
بڵاوکراوەتەوە
کاتی خوێندنەوە1 خولەک
دوای زیاتر لە دوو ساڵ کارکردن لە کەناڵی ئاسمانی رێگاو تەلەڤزیۆنی ئازادی و ئازادی سپۆرت، ئەمڕۆ محەمەد عامڕ نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی تەلەڤزیۆنی ئازادی کرد.
لەبارەی هۆکاری دەست لەکارکێشانەوەی محەمەد عامڕ بە pishti-news ی ڕاگەیاند “هۆکاری دەست لەکارکێشانەوەم ئارەزومەندانەیە ، و ناو براودەیەوێت لەداهاتوودا بەشێوازێکی تر دەست بەکاری ڕاگەیاندن بکاتەوە “.
محەمەد عامڕ ڕایشیگەیاند “ لەراگەیاندنی حزبی شیوعی کوردستان، فێری ئەخلاق، ئایدۆلۆژیا، ئینجا کاری میدیایی بووم “.
محمد عامر بەشیر تەمەن ۲۲ساڵ ،لە ساڵی ۲۰۱٦ بەشی ڕاگەیاندنی پەیمانگای تەکنیکی هەولێری تەواوکردووە و ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە لەمیدیایی حزبی شیوعی کوردستان کاردەکات.