دوای راگه‌یاندنی فه‌رمی پارتی CSU ئه‌ڵمانی كه گوایه ده‌ستی له حكومه‌تی ئێڵمانیا كشانه‌وه، مێركل به هموو جۆرێك هه‌وڵی مانه‌وه‌ی خۆی ده‌دات له حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا و ده‌یه‌وێت هه‌ر وه‌ك راوه‌ژكاری ئه‌ڵمانیا بمێنێته‌وه و هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌ختی ئه‌نجام نه‌درێت چونكه پارتی CDUی كریستیانه دیمۆكراته‌كان، ئه‌گه‌ری دۆڕاندنیان هه‌یه.
ئه‌مڕۆ 02-07-18 پارتی مێركل كۆبوونه‌وه‌كی ئێنجامدا كه وه‌زیری ناوخۆی و سه‌رۆكی پارتی CSU زیهۆفێر، به‌ژدار نه‌بوو، رێگه چاره‌سه‌رێكیش نه‌دۆزرایه‌وه بۆ رێكه‌وتنی هه‌ردوو پارته‌كه تاوه‌كو مێركل له سه‌ر پۆستی خۆی بمێنێت و ئه‌ڵمانیه هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌ختی ئه‌نجام نه‌دات.
ئه‌مشه‌و كاتژمێر 23:00 پارتی CDUی مێركل هه‌مان كۆبوونه‌وه دووباره ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به ئه‌نجامێك له سه‌ر پرسی په‌نابه‌ران و پارتی كریستیانه سۆشیالسته‌كانیش رازی بكه‌ن له حكومه‌تی نه‌كشێنه‌وه، ئه‌گه‌ر نا، هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خت، مێركل له سه‌ر حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا دوور ده‌خاته‌وه.
هه‌روه‌ها مێركل دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆدا به له كۆنگریه‌كی رۆژنامه‌وه‌نیدا ئاشكرای كرد كه دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك نێوان هه‌ردوولا زۆر گرنگ و كاریگه‌ره بۆ دوارۆژ و داهاتووی ئه‌ڵمانیا.
ئێستا هه‌ردوولا ناكۆكن له سه‌ر پرسی په‌نابه‌ران و سه‌رۆكی پارتی كریستیانه سۆسیالیسته‌كان، هۆرست زیهۆفێر، رایگه‌یاندووه، رێگه ناده‌م راوێژكارێك من له پۆسته‌كه‌م ده‌ر بكات له كاتێكدا ئه‌و (مێركل) ئێستا راوێژكاره به هاوكه‌ری منه‌وه.
له هه‌مان كاتدا، هاوڵاتیانی ئه‌ڵمانیا نیگه‌رانن له شێوه‌ی سیاسه‌ت كردنی هۆرست زیهۆفێر و داوا ده‌كه‌ن چاره‌سه‌رێكی ئه‌وروپی بكرێت تاوه‌كو هه‌ردوو پارته كریستیانه‌كان كۆك بن له سه‌ر پرسی په‌نابه‌ران.
له هه‌مان كاتدا، جێگری سه‌رۆكی پارتی FDP, كاتیا زوتینگ رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هه‌لبژاردنی پێش وه‌ختی ئه‌نجام بدرێت، ئه‌وا پێویسته حكومه‌تێكی هاوبه‌شی دیكه پێك بێنین و ئه‌گه‌ریش هه‌یه مێركل به‌ژداری حكومه‌تی نوێی ئه‌ڵمانیا نه‌بێت.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News