يه‌كێتی نيشتیمانى كێشه‌یه‌كی ديكه‌ى بۆ دروست ده‌بێت
سه‌رچاوه‌يه‌كى نزيك لة یه‌كێتی نیشتیمانی رِايدهگهیهنێت، كه یه‌كێتی نیشتیمانی جگه له كێشه ناوخؤييهكانى خؤی كێشه‌یه‌كی نوێی بۆ دروست بووه.
سةرچاوهیهكی تايبه‌ت به په‌یامنێری Pishti–Newsى ڕایگه‌یاند، كه مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، جگه له كێشه ناوخۆیه‌كانی یه‌كێتی ئێستا كێشه‌یه‌كی نوێیان بۆ دروست بوو، ئه‌ویش له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوهندیبهغداوه، ژماره‌یه‌ك دۆسییه بۆ (د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم)پارێزگاری كه‌ركوك و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه دروست كراوه.
هه‌ر به پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، ئه‌و دۆسیانێی رووبه رووی نه‌جمه‌دین كه‌ریم كراونه‌ته‌وه به ته‌نیا له‌سه‌ر بابه‌تی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان و بابه‌تی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له شاره‌كه‌دا نییه، به‌ڵكوو كۆمه‌ڵێك تۆمه‌تی دیكه‌ی خراوه‌ته پاڵ.
دوابەدوای دەرکردنی نەجمەدین کەریم ،لەپۆستی پارێزگاری کەرکووک، هەرای زۆری لەلایەن کوردستانیان هاونشتیمانیانەوە درووست کردبوو،
چونکە پێیان وابوو،دکتۆر کەریم لەسەر ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک لە پۆستەکەی دوور خراوەتەوە،
بەڵام حکوومەتی عێراق، 14 تۆمەتی ئاراستەی نەجمەدین كه‌ریم کردووە لەسەر دزی و بەهەردانی سامانی نیشتیمانی و پێشێلکردنی یاسا‌و دروستکردنی پشێوی لە نێوان پێکهاتەکان و پێشێلکردنی دەستوور.
ئەم هەموو دۆسیەی ئاراستەی کرا، یەکێتی هیچ ڕوونکردنەوە و هیچ پارێزگاریەکی لە دکتۆر نەجمەدین نەکردووە، هەتا پەرلەمانتارەکانی بایکۆتی پەرلەمان کرد و نەیهێشت ئامادەی کۆبونەوەکە بن، چونکە کەیسەکەی پەرلەمان بۆ دەرکردنی بوو.
ئێستاش یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لە هەوڵی چارەسەرکردنی بارودۆخەکەیە و نایەوێت ، کەرکوک و کەرکوکیەکان لەدەست بدات، بۆیە بڕیاری کۆبونەوەیەکی نهێنی دا ، بەشێک لە خاوەن بڕیار بەدەستەکانی ناو یەکێتی نیشتیمانی و هەندێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی بڕیاری دەمە قاڵێ و سوکایەتیکردن بە یەکتری تێ دەکەوێت و کۆبوونەوەکە بێ چارەسەر کۆتای دێت. بۆیە کاتێک هەندێک لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی لە بەرنامە تەلەفیزێۆنەکاندا و لە ڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان سوکایەتی بە سەروەریەکانی یەکتری دەکەن و هەریەکەو بە شێوەیەک ئەوەی تر تۆمەت بار دەکات.
له لایه‌ن ئاریۆس، په‌یامنێڕی Pishti-News