به‌ كوردی و عه‌ربی

 

لە دوای ڕووخانی ڕژێمی “بەعس” لە هەردوو مەیدانی سیاسیی هەرێمی کوردستان و بەغدا، لەبەر نەبوونی هێزی ئۆپۆزیسیۆنی ڕاستەقینە کە بتوانێت نوێنەرایەتی لە پێکهاتەکانی عێراق بکات لە هەردوو پەرلەمانی هەولێر و بەغدا بەجۆرێک توانای ئەوەی هەبێت چاودێری دامەزراوەکانی دەوڵەت بکات، وە توانای لێکۆڵینەوەی کاریگەری هەبێت لە گەندەڵکارانی هەردوو حکومەتی هەولێر و بەغدا، عێراق بووەتە نیمچە دەوڵەتێکی شکستخواردوو. وە لە هەمانکاتیشدا بووەتە مەیدانی پڕ نفوزی سیاسەتی وێرانکارانەی ڕژێمی تووندڕوەی کۆماری ئیسلامی ئێران.

لە ڕاستیدا ئەوانەی بوونیان هەیە لە مەیدانی سیاسیی عێراق لە ژێر ناوی جۆراوجۆرو پێیان دەگوترێت هێزی ئۆپۆزیسیۆن لە بەغدا و هەولێر، هێزی ئۆپۆزیسیۆنی ڕاستەقینە نین، وە نوێنەرایەتی پێکهاتەکانی عێراق ناکەن. بەڵکو ئەوانە کۆمەڵێک گروپ و تاقمی دزیکەرو بەکرێگیراوی ناوچەکەن هەڵدەستن لەسەر حیسابی پێکهاتەکان بۆ بەرژەوەندییە شەخسیەکانی خۆیان و بەرژەوەندی دەستێوەردانەکانی وڵاتانی ناوچەکە کاردەکەن، وە ئەوەش ڕاستیەکی تاڵە کە لێرە وەبیری دەخینەوە. چوونکە لە ماوەی دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووی عێراق لە ساڵی 2003 وە پێکهاتەکانی عێراقی ئەزموونی ئەو پارت و لایەنە سیاسیانەیان بینیوە.

داواکاری و دەربڕینی ناڕەزایەتی مافێکی ڕەوای هەموو پێکهاتەکانی عێراقە لە هەموو ناوچەکانی وڵات بە هەرێمی کوردستانیشەوە. بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانیان، وە گەیاندنی دەنگیان بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی. بەڵام بەداخەوە لەبەر نەبوونی هێزی ئۆپۆزیسیۆنی ڕاستەقینە لە عێراق کە بتوانێت نوێنەرایەتی داواکاریە ڕەواکان و ناڕەزایەتیەکانی خۆپیشاندەرانی شەقام بکات. ماوە، ماوە، و لەکاتی خۆپیشاندان و دەربڕینی ناڕەزایەتەکانی شەقام لە ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان. بەشێک لە خۆپیشاندەران دەبنە قوربانی هێرشی ئەو میلیشیا و هێزە ئەمنیانەی کەوا بەرگری لە هێزە سیاسییە دەسەڵاتدارەکان، و دامودەزگا گەندەڵەکانی هەردوو حکومەتی هەولێر و بەغدا دەکەن.

عێراق پێویستی بە هێزی ئۆپۆزیسیۆنی نیشتمانپەروەری هەیە، نەوەک هێزی بەکرێگیراو و وەلائیان هەبێت بۆ وڵاتانی دیکەی ناوچەکە. لەبەر ئەوەیە عێراق لە قەیرانی نەبوونی ئۆپۆزیسیۆنی دەستپاک و نیشتمانپەرەوەریدایە. وە هەڵکردنی چرای سەوز بۆ سیاسەتە وێرانکاریەکانی نفوزی ڕژێمی تووندڕەوی ئێرانی لە مەیدانی عێراقدا، وڵات بەرەو ئایندەیەکی تەمومژاویی و نادیاری دەبات، بە جۆرێک تا دێت لە خراپەوە بۆ خراپتر تەشەنە دەستێنێت. وەهەروەها سیاسەتی پەراوێزخستنی بەشێک لە پێکهاتەکانی دیکەی عێراقی، لە پەڕۆسەی سیاسیی عێراقدا، لە لایەن زۆرینەی هێزە شیعە دەسەڵاتدارەکانی حکومەتی بەغدا، جیاوازییەکی نییە لەگەڵ سیاسەتەکانی ڕژێمەکانی دەسەڵاتدارانی حکومەتەکانی پێش سەردەمی مێژووی 2003.

ڕۆژنامه‌نووس: بەهمەن حەسەن

 

احتجاجات والقوی المعارضة في العراق

منذ سقوط نظام السابق، ليس فقط في ساحة سیاسیة اقليم كردستان_العراق، بل حتى في ساحة سیاسیة بغداد، بسبب عدم وجود قوى معارضة الحقيقية التي يستطيع يمثل الشعب العراقي في قبه برلمان أربيل وبغداد ليتمكنوا تحقيق النزاهة في داخل مؤسسات دولة ومحاسبة فاسدين في حكومتين اربيل وبغداد. لهذا العراق باتت شبه دولة فاشلة وساحة لنفوذ المخرب لنظام المتطرف الايراني.

في الواقع الموجودون في الساحة السياسية العراقية تحت مسميات المختلفة، هؤلاء الساسة والقوى المعارضة في بغداد واربيل، ليسوا قوى معارضة الحقيقية ممثلوا الشعب العراقي. بل مجموعات من الصوص والمرتزقة إقليمية ويقومون على حساب الشعب ولأجل مصالحهم الشخصية، ولأجل مصالح تدخلات الدول اقليمية، ينفذون نشاطاتهم. وهذا واقع السيء ما ذكرتة اثبتت خلال التجربة في العراق منذ عام 2003.

تطلعات والاحتجاجات حق مشروع لكافة أطياف الشعب العراقي في جميع المدن في بلد، بما فيها الشعب الكردي في اقليم كردستان، لتحقيق مطالبهم المشروعة وايصال صوتهم لمجتمع الدولي. ولكن للأسف لا يوجد القوى المعارضة الحقيقية في العراق التي تمثل هذه التطلعات والاحتجاجات المشروعة. لهذا اسباب بين الحين والخرى، في اثناء الاحتجاجات الشعبي في المدن العراقية، مجموعة من المتظاهرين والمحتجين سیکونو الضحایا لاطلاق النار من قبل هؤلاء الميليشيات مسلحة والقوات الأمنية التي يدافعون عن الأحزاب السياسية حاكمة ومؤسسات الفاسدة في حكومتين أربيل وبغداد. وينتهي النتائج الاحتجاجات الشعب بهذه الصورة.

العراق تحتاج الى القوى المعارضة وطنيين، وليس قوى مرتزقة، ولائين لمصالح الدول اخرى. لذا العراق تعاني من فقدان القوى المعارضة النزيهة والوطنيين. وإعطاء الضوء الأخضر لسياسيات التخريبية لنفوذ النظام المتطرف الايراني في الساحة العراقية من قبل احزاب حاکمة، سيودي البلد الى مستقبل مجهول وفوضة ساسية اكثر في البلد. سياسة تهميش الآخرين في عملية سياسية من قبل القوى حاكمة في حكومة بغداد، لا يميز عن السياسات الأنظمة الحاكمة في الحكومات السابقة لقبل تاریخ عام 2003.

صحفي/ بهمن حسن