ده‌زگای مافی په‌نابه‌ری نه‌مسا، ڕه‌فزی دا به هاوڕه‌گه‌زبازێكی كورد به هۆی ئه‌وه‌ی دڵنیا نه‌بوو كه كورده‌كه هاوڕه‌گه‌زباز بێت
دوای ماوه‌یه‌ك، ده‌زگای مافی په‌نابه‌رێتی نه‌مسا ڕه‌فزی دا به گه‌نجه عێراقیه‌كه و پێی راگه‌یاند كه باوه‌ڕ ناكه‌ین تۆ هاوڕه‌گه‌زباز بیت.
گه‌نجه عێراقیه‌كه، داوای پارێزه‌ری كرد و دوای لێكۆڵینه‌وه، ده‌زگای مافی په‌نابه‌رێتی نه‌مسا به پارێزه‌ره‌كه‌ی ڕایگه‌یاند:
ئێمه ڕه‌فزمان داوه به‌و گه‌نجه عێراقیه، چونكه، دڵنیای نه‌كردووین كه به ڕاستی هاوڕه‌گه‌زبازه هه‌روه‌ها هه‌ڵسوكه‌وت و شێوه‌ی رۆیشتنی و جل و به‌رگه‌كانی به‌ڵگه‌ن كه هاوڕه‌گه‌زباز نیه.
له هه‌مان كات دا، له شوێنی مانه‌وه‌ی خۆی دا، زۆر جار توشی ده‌مه‌قاڵی بووه و هێرش و په‌لاماری په‌نابه‌ری دیكه‌ی داوه و ئه‌وه‌ش بێگومان كاری هیچ هاوڕه‌گه‌زبازێك نیه. بۆیه به لێبوردنه‌وه، مافی په‌نابه‌رێتی ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه
ماوه‌یه‌كی حكومه‌تی نه‌مسا، به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو توند تره به‌رامبه‌ر به كۆچبه‌ران و په‌نابه‌ران به هۆی ئه‌وه‌ی كه‌یسه‌كانیان زۆربه‌یان ناڕاستن.
Pishtiwan Jaf
به‌ڕێوه‌بری Pishti-News