له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك دا زیاتر له 150 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری فه‌یسبووك FaceApp یان دابه‌زاند بۆ ئه‌وه‌ی بزانن له كاتی پیری چۆن ده‌رده‌كه‌ون.
دابه‌زاندنی ئه‌و ئاپه، هه‌ندێك مه‌ترسی ده‌شارێته‌وه كه به‌كارهێنان ڕازی بوون و ناشزانن چیان كردووه.
مه‌ترسیه‌كان چین؟
هه‌ر كه‌سێك كه ئاپی FaceApp داده‌به‌زێنێت له كاتێكدا داوای قبوڵ كردنی لێده‌كه‌ن كه هه‌موو مافێك ده‌دات به كۆمپانیاكه، وێنه‌كانی كه Uplaod ده‌كات، به كاری بێنن بۆ هه‌ر ڕێكلامێك یان هه‌ر جۆره كارێكی رێكلامی.
مه‌رجی دابه‌زینی ئاپه‌كه، قبوڵ كردنه به پێدانی هه‌موو مافێك به كۆمپانیای Wireless Labs كه ئاپی FaceApp دروست كردووه، وێنه‌كان به خواستی خۆی بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك به‌كاربێنێت له میدیاكانی جیهان، یاخود ماڵپه‌ڕه‌كان، یاخود هه‌ر میدیایه‌كیش كه له داهاتوودا دروست ده‌بێت، بێ ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكه قه‌ره‌بووی خاوه‌ن وێنه‌كه بكات.
ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه كۆمپانیای، Wireless Labs, كه كۆمپانیایه‌كی ڕوسییه بۆ هه‌یه وێنه‌كانی به‌كارهێنه‌ران به‌كاربێنێت بۆ قازانجی خۆی له هه‌ر ڕێكلامێكدا یان بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێكی قازانجی كۆمپانیاكا له داهاتوودا.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، به‌ڕێوبه‌ری گشتی FaceApp, یارۆسلاڤ گۆنچارۆڤ، به Guardianی به‌ریتانی ڕاگه‌یاند كه ئاپه‌كه هه‌موو وێنه‌كانی مۆبایله‌كان به‌كار ناهێنێت بۆ مه‌به‌ستی خۆی، ته‌نیا ئه‌و وێنانه به‌كار ده‌هێنێت كه به‌كارهێنه‌ران Uploadی بارنامه‌كه‌ی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان به پیری ببینن. هه‌روه‌ها وتی: FaceApp وێنه‌كان نانێرێت بۆ ڕوسیا وه‌ك له چه‌ند میدیایه‌ك بڵاو كرایه‌وه، به‌ڵكو بۆ Cloudی ئاپه‌كه كه Amazon و Google سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن به ئاگاداری ئه‌مریكا.
له به‌شێك میدیاكانی ئه‌وروپا بڵاو كراوته‌وه كه دابه‌زاندنی ئه‌و ئاپه، به‌كارهێنه‌ران ڕه‌زامه‌ندی ده‌ده‌ن كه ڤیدیۆی مۆبایله‌كانیشیان به‌كاربێنن بێ ئه‌وه‌ی خۆیان ئاگادار بن.
له داهاتوودا، پێش ئه‌وه‌ی ئاپێك دابه‌زێنن، مه‌رجه‌كان بخوێنه‌وه…
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News