حكومه‌تی یۆنان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كۆچبه‌ران و په‌نابه‌ران، بڕیاڕێكی نوێی داوه كه له ئاینده‌دا هه‌ر په‌نابه‌رێك یاخود كۆچبه‌رێل له سه‌ر داوای خۆی، خۆی دیپۆرت بكاته‌وه ئه‌وا 3.070 یۆرۆی وه‌رده‌گرێت.
به پێی وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان، به هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ ڕێكخراوی ΙΟΜ كه ئه‌م بڕه پاره‌یه بۆ په‌نابه‌ران ته‌رخان ده‌كات، هه‌ر په‌نابه‌رێك داوا بكات له حكومه‌تی یۆنان به یاسایی دیپۆرتی وڵاته‌كه‌ی بكرێته‌وه، ئه‌وا له فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی یۆنان، له فایلێكی تایبه‌تدا بڕی 3.070 یۆرۆ وه‌رده‌گرێت وه‌ك هاوكاریه‌ك به مه‌به‌ستی چاك كردنی ژیانی خۆی له وڵاته‌كه‌یدا.
وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان له ئێستادا كه‌مپه‌ینێكی به‌هێز ئاماده ده‌كات بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه، چونكه بڕوایان وایه كه ژماره‌یه‌كی زۆر له په‌نابه‌ران و كۆچبه‌ران ئه‌م ده‌رفه‌ته هه‌ڵده‌بژێرن. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی كه‌م كردنی ڕێژه‌ی كۆچبه‌ران و په‌نابه‌ران له وڵاتی یۆنان.
وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان پێی وایه، كه ئه‌مه هانێكه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاتی خۆیان، چونكه ده‌بینن كه ده‌رچوونیان له وڵاتی یۆنانه‌وه به‌ره‌و وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا تا ڕاده‌یه‌ك ئه‌سته‌مه هه‌روه‌ها بژێوی ژیانیان له یۆنانیش زۆر قورس بووه.
به پێی ئه‌و یاسا نوێیه‌ی یۆنان له سه‌ر كۆچ و په‌نابه‌راندا، ده‌یانه‌وێت په‌نابه‌ر له كۆچبه‌ران جیا بكه‌نه‌وه، واته هه‌ر كه‌سێك وه‌ك په‌نابه‌ر بناسێنرێت ئه‌وا ده‌رفه‌تی وه‌ر گرتنی مافی په‌نابه‌ری ده‌بێت، هه‌ر كه‌سێكیش وه‌ك كۆچبه‌ر بناسێنرێت، ده‌خرێته كه‌مپی داخراو تا بڕیاری دیپۆرت كردنی بۆ وڵاتی توركیا بۆ ده‌رده‌چێت.
به پێی ئاماری وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان، له مانگی 1ی ئه‌مساڵدا 87 كۆچبه‌ر دیپۆرتی توركیا كرانه‌وه و ڕۆژی سێشه‌مه‌یش 30 كۆچبه‌ری دیكه دیپۆرت ده‌كرێنه‌وه.
ئامانجی حكومه‌تی یۆنان ئه‌وه‌یه كه له هه‌ر هه‌فته‌یه‌كدا 200 كۆچبه‌ر دیپۆرتی توركیا بكرێنه‌وه، واته مانگانه 800 بۆ 1000 كۆچبه‌ر. هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت كه په‌یامێك بنێرێت بۆ ئه‌ی كۆچبه‌رانه‌ی به نیازن له كه‌نار ئاوه‌كانی توركایه‌وه بێنه ناو خاكی یۆنان، كه پاره‌ی خۆیان له سه‌ر قاچاخچیه‌كان سه‌ر ده‌كه‌ن و هه‌ر دیپۆرتیش ده‌كرێنه‌وه.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕه‌وبه‌ری Pishti-News
سه‌رچاوه: وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان، IOM و كه‌ناڵی STARی یۆنانی
https://www.youtube.com/watch?v=fENaPoGbqqo&feature=emb_title