پرۆسه‌ی ده‌رچوونی ئیقامه و پاسپۆرت بۆ په‌نابه‌ران خێراتر ده‌كرێت
ڕۆژی سێشه‌ممه به‌رێوبه‌ری ده‌زگای مافی په‌نابه‌ری له ئه‌سینا (كاتێخاكی) ڕایگه‌یاند له ڕێكه‌وتی 05/4/2021دا، ڕۆژانه 100 ئیقامه یاخود پاسپۆرت بۆ په‌نابه‌ران ده‌رده‌كه‌ین پرۆسه‌كه زۆر خێراتر ده‌كه‌ین.
له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌هۆی كۆرۆنا، ده‌رچوونی ئیقامه و پاسپۆرت ماوه‌یه‌كی زۆری پێده‌چوو، هه‌ندێك جار ساڵ زیاتری ده‌ویست تاكو په‌نابه‌رێك ئیقامه (ئایدی) و پاسپۆرتی وه‌رده‌گرت. به‌رپرسێكی باڵای ده‌زگای مافی په‌نابه‌ری (كاتێخاكی) ئەمڕۆ رۆژی سێشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا بە ئەحمەد ئەل مەسڕی، سەرۆکی کۆمەڵەی عەرەبەکان لە یۆنان و جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی کۆچبەران، ڕاگەیاند، بۆ دڵنیایی په‌نابه‌ران، ئێمه له ڕۆژی 05/4دا دەست ئەکەین بە دابەشکردنی ئیقامە و پاسپۆرت بە پەنابەران. ڕۆژانە دەتوانین نزیکەی 100 ئایدی یاخود 100 پاسپۆرت دابەش بکەین.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
بەڕێوبەری Pishti-News