دوای مل ملانێكی زۆر له گه‌ل نه‌خۆشیه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند ئه‌نوه‌ر شێخانی هونه‌رمه‌ندی دیاری بواری كۆمیدیا ئه‌مرۆ رۆژی دووشه‌مه كۆچی دوایی كرد ،
هونه‌رمه‌ند دوای خزمه‌تكردنێكی زۆر له بواری هونه‌ری له كوردستان كه بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ خه‌نده‌و پێكه‌نینی خسته سه‌ر لێوه‌كانی خه‌لكی كوردستان، ئه‌مرۆ به گیان له ده‌ست دانی سه‌دان كه‌سی خه‌مبار كرد .
هونه‌رمه‌ند ئه‌نوه‌ر شێخانی ناسراو به مام سمایل كه هه‌ر له كۆنه‌وه رۆله‌كی به‌رچاوی هه‌بووه له دراما‌و شانۆی كوردی كه تا دوه ساته‌كانی ته‌مه‌نی خزمه‌تی كرد له‌م بواره‌دا به‌لام به‌م سالانه‌ی دوایی به هۆی نه‌خۆشیه‌وه باری ته‌ندروستی نا جێگیر بوو كه چه‌ند جارێكیش سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ولاتی كرد بۆ چاره‌سه‌ر كردنی نه‌خۆشیه‌كه‌ی به‌لام دڵی له دوایین لێدان كه‌وتوو به یه‌كجاری ماڵئاوایی لێكردین .
ئێمه وه‌ك تیمی رۆژنامه‌وانی پشتی نیوز سه‌ره‌خۆشی ئاراستای بنه‌ماڵه‌كه‌یان ده‌كه‌ین .