ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌مه ده‌نگی تته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له شاری هه‌ولێردا له نزيك ماجيدی مۆڵ بيسترا. تائيستاش هيج روونكردنه‌وه‌یه‌ك له لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منيه‌كانه‌وه
نه‌دراوه و به‌رێوبه‌ری ئاسايشی هه‌ولێریش ده‌ڵيت سه‌رقاڵی ليكۆلينه‌وه‌ی رووداوه‌كه‌ن.
به پيي به‌دواداچونه‌كان باس له‌وه ده‌كرێت كه رووداوه‌كه به هؤی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبيل بووه و به هؤی گڕگرتنی تانكی سوته‌مه‌نی يه‌كێك له ئۆتۆمبيله‌كان ده‌بيته هۆی سوتانی ئۆتۆمبیله‌كه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌يه‌ك له ئاسايشى هه‌ولێر ره‌تی كرده‌وه كه رووداوه‌كه، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی بێت و دووپاتیكرده‌وه، له‌ئه‌نجامی پێكدادانی دوو ئۆتۆمۆبیلدا بووه.
بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر، ده‌زگاي Pishti-News پەیوەندی كرد بە (تارق نوری) بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر و لەلێدوانێكدا بۆ مالپه‌ڕی پشتی-نیوزی ڕاگه‌یاند
“تا ئێستا هیچ زانیارییەكی دروست نییە و لێكۆڵینەوە لەڕووداوەكە دەكرێت، دواتر زانیاریەكان ئاشكرا دەكرێن”.
سه‌باره‌ت به زيانه گيانيه‌كان له شوينی رووداوه كه پاريزگاری هه ولێر به ده‌زگا راگه‌ياندنه كانی راگه‌ياند كه 3 كه‌س به هۆی رووداوه‌كه‌وه برينداربوونه كه برينی يه‌كێكيان سه‌خته.
لە لایەكی دیكەوە نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر به رۆژنامەنووسان وت: “روداوەكە تیرۆریستی نییەو هیچ مادەیەكی تەقینەوە لەشوێنی رووداوەكە بەدی نەكراوە”.
محمد ئه‌حمد
په‌یامنێری Pishti-News له هه‌وڵێر