هێزی ده‌ریاوانی فه‌ڕه‌نسا 72 كۆچبه‌ری نایاسایی كه ژیانیان له مه‌ترسیدا بوو ڕزگاریان كردن
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه هێزی ده‌ریاوانی فه‌ڕه‌نسا 72 كۆچبه‌ری نایاساییان ڕزگار كرد كه ژیانیان كه‌وته مه‌ترسیه‌وه له ده‌ریای مانش و به نیاز بوون به چووپ له كالێ (كالاس) بگه‌نه خاكی بهریتنایا.
به پێی زانیاریه‌كان كه ده‌ستی مه‌ڵپه‌ڕی پشتی-نیوز كه‌وتوون، كۆچبه‌ره‌كان له به چه‌ند چووپێكیا جیا خیادا ویستیان بگه‌نه كه‌نار ئاوه‌كانی به‌ریتانیا به‌ڵام دوای چه‌ند خوله‌كێك ژیانیان كه‌وته مه‌ترسیه‌وه و له ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌دا بوون ژێر ئاو كه‌ون. سه‌ره‌تا هێزی ده‌ریاوانی فه‌ڕه‌نسا 38 كۆچبه‌ریان ڕزگار كرد دواتریش له چه‌ند چووپێكی جیا جیادا 34 كۆچبه‌ری دیكه‌ش ڕزگار كران. له نێو یاندا 11 منداڵ.
له ئێستادا كۆچبه‌ره‌كان هه‌موویان سه‌لامه‌تن و ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌ی Boulogne-sur-Mer فه‌ڕه‌نسا كران.
كۆچبه‌ره‌كان به هاوكاری قاچاخچیه‌كانی فه‌ڕه‌نسا، ماوه ماوه هه‌وڵ ده‌ده‌ن به چووپ و به‌له‌می بچوك 34 كیلۆمه‌تر ببڕن (21 مایل) بێ ئه‌وه‌ی بیر له مه‌ترسیه‌كانی ده‌ریای مانش بكه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها دوای ئه‌وه‌ی وڵاتی به‌ریتانیا چۆته ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، هێزی ده‌ریاوانی هه‌ردوو لا، كۆنترۆڵی ده‌ریاكه‌یان زۆر تووند كردووه و ده‌رباز بوونی كۆچبه‌ران به چووپ تا ڕاده‌یه‌ك ئێستهمه.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News