یه‌ختێك به ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ره‌وه له گه‌ڵ دوو كاپتنی توركیدا ویستیان كۆچبه‌ره‌كان بگه‌یه‌ننه دورگه‌یه‌كی یۆنان به‌ڵام هێزی ده‌ریاوانی یۆنان ڕێگریان لێ‌كردن
یه‌ختێك به ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ره‌وه له گه‌ڵ دوو كاپتنی توركیدا، به نیاز بوون كۆچبه‌ره‌كان بگه‌یننه دورگه‌ی فارماكۆنیسی به‌رامبه‌ر كه‌نار ئاوه‌كانی توركیا، به‌ڵام هێزی ده‌ریاوانی یۆنان پێش ئه‌وه‌ی یه‌خته‌كه بگاته ناو ئاوی یۆنان ڕێگری لێ كردن و ڕێگه‌ی پێ نه‌دان نزیك دورگه‌كه بكه‌ون.
به پێی زانیاریه‌كان كه ده‌ستی ماڵپه‌ڕی پشتی-نیوز كه‌وتوون، سه‌ره‌تا، هێزی ده‌ریاوانی یۆنان داوای له یه‌ختی كۆچبه‌ره‌كان كرد، بگه‌ڕێننه‌وه بۆ توركیا و داخلی ئاوی یۆنان نه‌بن. هێزی ده‌ریاوانی توركیا نزیك بوو له له هه‌مان شوێنی كۆچبه‌ره نایاساییه‌كان، به‌ڵام هیچ كرده‌یه‌كیان نه‌بوو.
هه‌ردوو كاپتنه توركه‌كان ویستیان بگه‌نه وشكانی دورگه‌ی فارمه‌كۆنیسی به‌ڵام كاتێك هێزی ده‌ریاوانی یۆنان زۆر نزیكیان بوۆوه، ڕێگریان لێ‌كردن داخلی ناو ئاوی یۆنان بن.
به پێی چه‌ند شایه‌تحاڵێكی ڕاوچی ماسی كه نزیكی ڕووداوه‌كه بوون، به میدیاكانیان ڕاگه‌یاند كه هێزی ده‌ریاوانی یۆنان بۆ ڕێگری كردن له یه‌ختی كۆچبه‌ره نایاساییه‌كان و دوو كاپتنه توركه‌كه، چێند فیشه‌كێكیان ئاراسته‌ی ئاسمان كرد تاكو بگه‌ڕێننه‌وه بۆ خاكی توركیا.
ڕووداوه‌كه ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه ڕوویدا و وه‌زاره‌تی ده‌ریاوانی یۆنان، هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه به‌ڵام دانی به‌وه نه‌دا كه هێزی ده‌ریاوانی یۆنان، فیشه‌كیان ئاراسته‌ی ئاسمان كردبێت.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News