لیژنەی باڵای ئەمنی بڕیاری دا بەقەدەغەی هاتووچۆکردن بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر، هۆکاری قەدەغەی هاتوچۆکردنەکەش بۆ پاراستنی ئەمنیەت وکەشێکی ئارام دەگەڕێنێتەوە.
لیژنەی باڵای ئەمنی بڕیاریدا ” بە قەدەغەكردنی هاتووچۆی نێوان شارەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەكانی ڕاپەڕین و گەرمیان ،بەسەرجەم قەزاو ناحیەكانیەوە ،لە كاتژمێر (١٢)ي شه وي ٢٠٢٠/١٢/٨ تا کاتژمێر (١٢) شه وي ٢٠٢٠/١٢/٩”.
لەبارەی هۆکاری ئەم بڕیارە لیژنەی باڵای ئەمنی ڕونیکردۆتەوە” بۆ پاراستنی لایەنی ئەمنی و رەخساندنی کەشێکی ئارامە بۆ ناوچەکە”.
ئەمەش لەکاتێکدایە بۆماوەی دوو ڕۆژە خۆپیشاندان لەسلێمانی و قەزاو ناحیەکانی دەوروبەری بەردەوامە و بارەگای سەرجەم حیزبەکان لەو شوێنانەی خۆپیشاندانی لێکراوە، لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە سوتێندراوە.