لەناحیەی کەورگۆسکی سەربەقەزای خەبات بەهۆی ئەوەی کەسێک ڕوبەڕوی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی دەبێتەوە هەوڵدەدات بازگەیەکی هێزە ئەمنیەکان تێبپەڕێنێت، دوای ئەوەی لەلایەن هێزە ئەمنیەکان ڕێگری لێدەکرێت شەڕەتەقە لەنێوانیاندا ڕوودەدات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەڕوداوەکە بە پشتی نیوزی ڕاگەیاند” ئەو کەسەی تەقەی لەهێزەکان کردووە ڕوبەڕوی کێشەیەکی کۆمەڵایەت بووەتەوە، دوای ڕودانی ڕووداوەکەش لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە تەقەکەرەکە دەستگیر کراوە و کۆنتڕۆڵی باڕودۆخەکە کراوە“.