کوردستان

هەڵەی بەرپرسانی کوردستان کەرکوکیان بەم ڕۆژە گەیاند

دەبێت حکومەتی کوردستان،باجی تاوانەکانی بدات لەسەر داگیرکردنی بیرە نەوتەکانی و فرۆشتنی و هەروەها بە حیزبیکردنی و هەروەها بە شەخسیکردنی

لە ئێستادا دە ستەکەیان کەشف بووە.
1_ وەڵامیان پێ نیە بۆحسابی پارەکەی
2_ ئەیانەوێت پۆستی پارێزگار لەشوێنی خۆی بمێنێتەوە یان هەر هیچ نەبێت لە کورد نەسێنرێتەوە.

کوردستان دەستوری پێشێل کردووە یان حکومەتی عێراق….کامە ٥۰خاڵ کە باسی دەکات، دیارە ئەندام پەرلەمەکانی سیریان خواردووە زوڕناکانیان لە کوردستان لێداوە
بۆ نەیان توانیوە چارەی بکەن. حکومەتی عێراقی پێ تۆمەت بار دەکەن کە ئیمزایان بۆ دەستوور کردووە

1ـ بۆچی داهاتی سنورەکان دیارنیە.
2ـ داهات و پارەی فرۆکە خانەکان چی لێهاتووە.
3ـ داهات و پارەی نەوت ، کەدیار نیە و چەندین بەرپرس خاوەن بیری نەوتن .
4ـ پارچە کردنی عێراق و تێکدانی و بێ ڕێزی کردن بە نەتەوەکانی تر لە کەرکوک.

هەموو ئەوانە دادگای فیدڕاڵی سزاو باجی قورسی دەبێت بۆ سەرکردایەتی سیاسی کورد

چەندین پۆستی گرنگ و بەرپرسیاتی دراوە بەکورد لە دوای ڕووخاندنی ڕژێمی بەعس لە عێراق،
بەڵام دەرکەوت بەرپرسانی کورد ئەوەنەی هەوڵی گیرفان و پۆست و پلەو پایەدا بوو،
ئەوەندە هەوڵی چارەسەری خاک و ئاوو مێژووی کوردستان نەبوو.
بەڵگەش بۆ قسەکانم شەڕەکەی دوێنی بوو
پشانماندا هێزێکی یەگرتووی نیشتمانیمان نیە
کەواتەتا کورد سەرورەری بە دەست نەهێنێت هەرگیز دەوڵەتی کوردی درووست نابێت.

 

ئارۆس كوردی

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button