وه‌زیری پاراستنی هاوڵاتیانی یۆنان، له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا به‌ تووندی هێرشی كرده‌ سه‌ر ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی دورگه‌ی سامۆس كه‌ له‌ چه‌ند شه‌وێكی ڕابردوودا، كابینه‌یان سوتان و په‌لاماریا یه‌كتریان به‌ چه‌قۆ و ئاسن دا، به‌ڵێن بێت، ڕووبه‌ڕووی یاسا و دادگایان بكه‌مه‌وه‌ و ڕێگه‌یان پێنه‌ده‌م یۆنان ببینن !
وه‌زیری پاراستنی هاوڵاتیانی یۆنان، میخالیس خریسۆخۆیدیس له‌ فه‌یسبووكی شه‌خسی خۆیدا، دوای ڕووداوه‌كانی كه‌مپی په‌نابه‌رانی دورگه‌ی سامۆس كه‌ تێیدا ئه‌ڤغانی و سوری شه‌ڕیان كرد و به‌ چه‌قۆ په‌له‌ماری یه‌كتریان دا، به‌ تووندی وه‌ڵامی ئه‌و جۆره‌ هێرشانه‌ی دا و ڕایگه‌یاند كه‌ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و هێرشانه‌دا به‌شدار بوون، ڕووبه‌ڕووی یاسا و دادگایان ده‌كه‌م و ڕێگه‌یان پێناده‌م یۆنان ببینن.
ده‌قی بڵاو كراوه‌كه‌ی وه‌زیری پاراستنی یۆنان:
 
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News