له سه‌ر داوای دادگای یۆنان، وێنه‌ی ئه‌و گروپه توركه بڵاو بۆیه‌وه كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان وه‌ك ئه‌ندامانی ڕێكخراوی تیرۆریستی ده‌ستگیر كران.
له لایه‌ن دژی تیرۆری یۆنانه‌وه له ڕۆژی 20/03/2020 دا، گروپێكی 26 كه‌سی له دوو ناوچه‌ی جیاوازدا له ئه‌سینا (سێپۆلیا و ئێكساركیا) ده‌ستگیر كران به تۆمه‌تی ئهندامنوونیان به ڕێكخراوی DHKP-C كه یۆنان وه‌ك ڕێكخراوێكی تیرۆریستی ناوی ده‌بات.
له هه‌ردو باڵه‌خانه‌كه‌دا، چه‌كی قورس وه‌ك RPG و سه‌دان فیشه‌ك و ده‌مانچه و كهلانشینكۆف و ڕومانه و ئامێری تایبه‌تی ته‌قینه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا.
چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌كانی گروپه‌كه
هه‌روه‌ها گروپه توركه‌كه، له یه‌كێك له باڵه‌خانه‌كاندا تونێلێكی 25 مه‌تریان دروست كردبوو بۆ ده‌ربازبوون و هه‌ڵهاتنیان له هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراودا.
دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له گه‌ڵ هه‌ر 26 ئه‌ندامه‌كان، 11 كه‌سیان بڕیاری زیندانی كردنیان بۆ ده‌رچوو .
له ئێستادا ده‌زگا ئه‌منیه‌كان ده‌ڵێن كه چه‌ند كه‌سێكیان كوردی باكورن به‌ڵام ڕه‌گه‌زنامه‌ی توركیایان پێیه.
1. Sinan Oktay له دایكبووی 22/12/1959 له توركیا
Ali – Erkan GOKΟGLOU له دایكبووی 30/11/1968 له توركیا
3. Halil Damir له دایكبووی 07/11/1977 له توركیا
4. Hasan Kaya له دایكبووی 20/07/1977 له توركیا
5. Ismail Zat له دایكبووی 1/7/1953 له توركیا
6. Harika Kizilkaya له دایكبووی 22/2/1990 له توركیا
7. Sadi Ozpolat Naci له دایكبووی 1/9/1969 له توركیا
8. Hazal Secer له دایكبووی 15/5/1997 له توركیا
9. Sinan Cam له دایكبووی 27/2/1996 له توركیا
10. Burak Agarmis له دایكبووی 17/6/1994 له توركیا
11. Anil Sayar له دایكبووی 18/1/1991 له توركیا















