وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریدا جگە لە دەمانچە و کڵاشینکۆف دەستبەسەر هەموو جۆرە چەکێکی بەمۆڵەت وبێ مۆڵەتدابگیرێت بگرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە(2019/2/10) وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەنوسراوێکدا ڕایگەیاند:” پڕۆسەی چەک داماڵین دەستپێدەکات و دەستبەسەر هەموو چەکێکیشدا دەگیردرێت جگە لە دەمانچە و کڵاشینکۆف”.
وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریشیداوە بە دەستبەسەرداگرتنی ئەو چەکە بێ مۆڵەتانەی کە لەلایەن هاوڵاتیانەوە هەڵدەگیردرێن و رێکاری یاسایان بەرامبەر دەگرێتە بەر.
ڕونیشیکردۆتەوە “لە سەنتەری ھەر پارێزگا و قەزا و ناحیەیەك لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی پۆلیس و ئاسایش بنكەی كۆكردنەوەی ئەو چەكانەی رادەست دەكرێن یان دەستی بەسەردا دەگیرێت كۆدەكرێنەوە و رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە دەكرێن.”
هەر بە پێی نوسراوەکە، وەزارەتی ناوخۆ ئاگاداری ئەو ھاووڵاتیانە دەکاتەوە کە دەمانچە و كلاشینكۆفی بێ مۆڵەتیان ھەیە لەو بنكانە تۆماری بكەن.