کوردستان

پارێزگارى هه‌ولێر و كونسوڵى گشتى توركیا گفتوگۆ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندى دۆستایه‌تى و پرسه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌كه‌ن


پارێزگارى هه‌ولێر و كونسوڵى گشتى توركیا گفتوگۆ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندى دۆستایه‌تى و پرسه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌كه‌ن
 به‌بۆنه‌ى ته‌واو بوونى ئه‌ركى فه‌رمیان وه‌ك كونسولى گشتى توركیا له‌هه‌رێمى كوردستان ، نه‌وزاد هادى پارێزگاری هه‌ولێر له‌دیوانى پارێزگا پێشوازیكرد له‌محه‌مه‌د عاكیف ئینام كونسوڵى توركیا له‌هه‌رێمى كوردستان .

له‌ دیداره‌كه‌دا كه‌ هاوڕێ ئیحسان سه‌رۆكى لقى هه‌ولێرى مانگى سوری عێراقى ئاماده‌ى بوو ، باس له‌ په‌یوه‌ندى دۆستایه‌تى و هاریكاری نێوان هه‌رێمى كوردستان و ووڵاتى توركیا كرا و جه‌خت له‌ به‌رده‌وامبوون و په‌ره‌پێدانى ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ كرایه‌وه‌ و كونسوڵى گشتى توركیا ستایشى ئه‌و هه‌ماهه‌نگى و پێكه‌وه‌ كاركردنه‌ى له‌گه‌ڵ پاریزگاى هه‌ولێر كرد له‌ماوه‌ى چوار ساڵ و نیوى ده‌ستبه‌كار بوونیان وه‌كو كونسوڵى گشتى توركیا له‌هه‌ولێری پایته‌خت كه‌ بۆته‌ مایه‌ى سه‌ركه‌وتنى كارو به‌رنامه‌كانیان و خزمه‌تى ره‌وشى دۆستایه‌تى و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوو لا له‌ تێكڕاى بواره‌كانى بازرگانى و پیشه‌سازى و وه‌به‌رهێنان و فه‌رهه‌نگى و مرۆیی .

له‌لاى خۆیه‌وه‌ پارێزگاری هه‌ولێر ستایشى رۆڵى كاراى كارو خزمه‌ته‌كانى كونسوڵى توركیا و هه‌ماهه‌نگییه‌كانى له‌گه‌ڵ پارێزگا كرد به‌تایبه‌تیش بۆ ئه‌و كۆمه‌ك و هاوكارییانه‌ى ده‌زگاكانى تیكا و ئافات و مانگى سووری توركیا ، كه‌ دواین كۆمه‌كیشیان بۆ خه‌ڵكى لێقه‌وماوانى بومه‌له‌رزه‌كه‌ى كوردستان بوو ، هیواى سه‌ركه‌وتنیشى بۆ خواست له‌كارى تازه‌یدا ..

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button