په‌نابه‌ره‌كی پاكستانی له ناوچه‌ی كۆرۆپی نزیك فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌سینا، هه‌وڵی ده‌سدرێژی كردنه سه‌ر منداڵێكی 5 ساڵانی یۆنانی دا
په‌نابه‌رێكی پاكستانی ته‌مه‌ن 20 ساڵ له ناوچه‌ی كۆرۆپی، نزیك فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌سینا، له شوێنێكی ئه‌سپ سواری كاری ده‌كرد. له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، له كاتی نمایشی ئه‌سپ سواری، په‌نابه‌ره پاكستانیه‌كه، كچێكی ته‌مه‌ن 5 ساڵی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاند و بردیه ناوچه‌یه‌كی شاراوه و هه‌وڵی دا ده‌ستدرێژی سێكسی به‌رامبه‌ری ئه‌نجام بدات.
په‌نابه‌ره پاكستانیه‌كه نه‌یتوانی كاره‌كه‌ی به ته‌واوی ئه‌نجام بدات و منداڵه‌كه له ده‌ستی هه‌ڵهات و چیرۆكه‌كه‌ی خۆی بۆ دایكی گێڕایه‌وه و گوتی كه كه‌سێكی گه‌وره، ویستی ده‌سدرێژی سێكسی به‌رامبه‌ر ئه‌نجام بدات.
دایكی سكاڵای له پۆلیس تۆمار كرد و به‌په‌له له لایه‌ن پۆلیسه‌وه په‌نابه‌ره پاكستانیه‌كه ده‌ستگیركرا و دانی‌نا به كاره‌كه‌ی به‌ڵام باسی هۆكاره‌كه‌ی نه‌كرد. بڕیاری دادگاییان بۆ ده‌ركرد و دادوه‌ریش زیندانی كرد.
له ئێستادا پۆلیس به دواداچوون له سه‌ر ڕابردووی په‌نابه‌ره پاكستانیه‌كه ده‌كان و گومان ده‌كه‌ن، ئه‌مه یه‌كه‌م جاری نه‌بێت، به‌ڵكو چه‌ندین جاری دیكه‌یش ده‌سدرێژی سێكسی به‌رامبه‌ر منداڵانی ئه‌و ناوچه‌یه ئه‌نجام دابێت.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News