له یه‌كێك له هۆتێله‌كانی سه‌نته‌ری ئه‌سینا به تایبه‌تی له ناوچه‌ی ئۆمۆنیا، په‌نابه‌رێكی ئه‌فریقی ته‌مه‌ن 54 ساڵ ده‌سدرێژی به‌رامبه‌ر منداڵێكی ئهفریی ته‌مه‌ن 6 ساڵ ئه‌نجام دا.
ڕۆژی هه‌ینی، دایكی منداڵه‌كه، سه‌ردانی بنكه‌ی پۆلیسی ئۆمۆنیای كرد و سكاڵای تۆمار كرد بێ ئه‌وه‌ی بزانێك كێ تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه. دوای ئه‌وه‌ی كه منداڵه‌كه له نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان له ئه‌سینا له لایه‌ن پزشكه‌كانه‌وه بۆیان ده‌ركه‌وت كه ئه‌و منداڵه ده‌سدرێژی سێكسی به‌رامبه‌ر كراوه.
دوای لێكۆڵیهنهی پۆلیسه‌كان، منداڵه‌كه شێواز و روخساری په‌نابه‌ره ئهفریقیهكهی بۆ ئاشكرا كردن و دوای چه‌ند ڕۆژێك، دوێنێ ئێواره، تاوانباره‌كه له هۆتێلی ئاكیلیۆن (Achilion Hotel) ده‌ستگیر كرا و ڕه‌وانه‌ی دادگا كرا.
پشتیوان جاف
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News