په‌یامی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رباره‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و کوردستانیانی خۆشەویست، بەداخەوە، ئەمشەو 12/13_11_2017 بوومەلەرزەیەک، شارەکانی کوردستانی هەژاند و بووە هۆکاری گیانلەدەستدان و برینداربوونی چەندین هاووڵاتى لە ناوچە جیاجیاکان. لێرەوە داوا لە کارمەندانی نەخۆشخانە و بنکەکانی تەندروستی و هەموو وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی پەیوەست بە هاوکاریی هاووڵاتیان ده‌كه‌ین، ئەمشەو پەیوەندی بە شوێنی کاریانه‌وه بکەن و لە ئامادەباشیدا بن بۆ هاوکاریکردنی هاووڵاتیان، بەتایبەتیش برینداران. بەم بۆنەیەشه‌وه سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، پارێزگار و سەرپەرشتیاری یەکە كارگێڕییەکان سەرپشک دەکات لە بڕیاردان بۆ هەر هەنگاوێک کە پێویست بکات بۆ هاوکاریکردنی برینداران و هاووڵاتیان. لە پەروەردگاری مەزن داواكارین گیانی قوربانییان بە بەهشتی خۆی شاد بکات و سەبووریی کەسوکاریان بدات، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران و سەلامەتی بۆ هاووڵاتییان دەخوازین. ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان 12/13-11_2017
په‌یامی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رباره‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و کوردستانیانی خۆشەویست